ئاریەن

کۆمەڵگای جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: کات کاتی بەرخودان و سەرهەڵدانە

کۆمەڵەگای جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەجەرە، بانگەوازی سەفەربەری لە جەوانانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، کات کاتی بەرخودان و سەرهەڵدانە.

کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەینێت: لە ٢٢.مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئوجەلان دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە بە مەبەستی پاکتاوی گەلان هێرشێکی دڕندانەی لە دژی رۆژاوای کوردستان دەستپێکردووە. داگیرکەری فاشیستی هیچ سنوورێک بۆ دژایەتی کوردان ناناسێت. سەبارەت بە دۆزی رەوای کوردان هەموو جیهان کەڕ و لاڵە. وەکوو پێشتریش لە مێژووی گەلی کورد بینیومانە بۆ دژایەتی هەبوون و ناسنامەی گەلی هەمووان یەکدەگرن. گەلی کورد لە رۆژاوای کوردستان بە تێکۆشانی ئازادی چەندین دەستکەوتی بۆ خۆی مسوگەر کردووە و هەروەها لە شۆڕشی رۆژاوا ژیانێکی ئازاد و یەکسانی بۆ گەلانی تری هەرێمەکە پێشخستووە و بوونە مودێلێکی ژیانی ئازاد و دموکراتیک. ئەو شۆڕشە لە دژی چەتەکانی داعش بە پێشەنگایەتی ژنی ئازاد لە هەموو جەهان دەنگی دایەوە و بوو بە شۆڕشی هەموو گەلی کورد و هەموو گەلانی ئازادیخواز و دموکرات . ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوشانی بەشەکانی تری وڵات بە رەنج و فەداکاریەکی مەزن لەو شۆڕشە خاوەندارەتی کرد. بە سەدان جەوانی رۆژهەڵاتی کوردستان خوێن و گیانی خۆیان پێشکەشی ئەو شۆڕشە کرد.
کەجەرە دەستنیشانی دەکات: گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی بەرخودانی کۆبانێدا بە رۆحی سەفەربەری و هەستی قووڵی نەتەوەیی فەداکاری مەزنی بە ئەنجام گەیاند. ئەمڕۆ زیاتر لەو ڕۆژانە پێویستیی بە خاوەنداری کردن لە ناسنامە و هەبوونی خۆمان هەیە. رۆژاوا هیوای هەموو گەلی کورد و کوردستانە. ئێمە بانگەوازی لە هموو جەوانان و ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین ئەگەر ئەمڕۆ لە رۆژاوا خاوەندارەتی نەکەین لەوانەیە سبەینێ وڵاتێکمان بە ناوی کوردستان نامێنێت. ئەوەی ئەمڕۆ هێرش دەکاتە سەر رۆژاوا نە تەنیا دەوڵەتی فاشیستی تورکیە بەڵکوو هەموو هێزە دوژمنەکانی گەلی کوردن. ئەو هێرشە تەنیا لە سەر رۆژاوای کوردستان نیە بەڵکوو لە دژی ناوی کورد و ناسنامەی کوردیە. ئەمڕۆ هێرشی پاکتاوی لە سەر رۆژاوا بەڕێوەدەچێت دەتوانێت سبەی لە دژی رۆژهەڵات و باشووریش بەڕێوبچێت.

لە بەردەوامیدا کەجەرە رایدەگەینێت: بە هەموو جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەینین کات کاتی شەڕی مانونەمانە، ئەمە شەڕی شەرەف و غیرەتە.هەروەک چۆن جەوانانی رۆژهەلاتی کوردستان بە رۆحێکی فەدایی و نەتەوەیی بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوون، ئەمڕۆش دەبێت بە رۆحێکی فەدایی بڵندترەوە بەشداری پاراستنی شۆڕش بن.

لە کۆتاییدا کەجەرە جەخت دەکاتەوە: ئێمە بانگەوازی سەفەربەری لە هەموو جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەین وەرن بەشداری پاراستنی شۆڕش ببن. بەوەرەیەکی بەرزەوە کۆڵان و شەقامەکان بکەنە شوێنی سەرهەڵدان. ئەرکی هەموو جەوانێکە گەل، نەتەوە و کۆمەڵگای خۆی بپارێزێت.
هەروەکچۆن تێکۆشانی گەلی ئێمە پیلانگێڕێ نێونەتەوەیی لە نێوبرد ئەو هێرشەی فاشیستەکانیش تێکدەشکێنێت.
ئەگەر ئێمە یەکگرتوو بین دوژمن ناتوانێت خۆی لە بەرامبەرمان رابگرێت. ئێستا کاتی پێشەنگایەتی جەوانانی کوردە. تێکۆشانی ئێمە سەردەکەوێت و هەموو دوژمنان لە نێودەبات.