ئاریەن

وەزارەتی دەرەوەی سوێد سەفیری دەوڵەتی تورکیەی بانگهێشت کرد

وەزارەتی دەرەوەی سوێد لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیە ناڕازەیەتی دەربڕی.

ئاژانسی فەرمی دەوڵەتی سوێد ناسراو بە تێ تێ رایگەیاند لە بەرامبەر هەوڵدانی دەوڵەتی تورکیە بۆ داگیرکردنی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، سەفیری تورکیە لە سوێد ئەمرە یونەت‌ی بانگهێشت کردوە. سوێد سەبارەت بە پلانی تورکیە داوای زانیاری کردووە و ناڕازیبوونی خۆی نیشان داوە.

هاوکات پارلەمانتاری پارتی ژینگە لە سەرناوی پارتەکەی داوای لە رایگشتی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد پێش ئەوەی کە درەنگ بێت پلانی دەوڵەتی تورکیە ئاستەنگ بکەن.

هەروەها پارتی چەپ و پارتی لیبراڵ بە زمانێکی توند دەستێوەردانی تورکیەیان ڕەخنە کرد و داوایان لە حکوومەتی سوێد کرد بۆ رێگری گرتن لە داگیرکاری هەوڵی خۆی بەرفراوان تر بکات.