ئاریەن

ئەرتەشی ڕژیم لە شاری ئورمیە دەستی بە مانۆڕ کرد

هاوشانی لە گەڵ هەڕەشەکانی ڕژیمی تورکیە لە دژی فدراسیۆنی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، رژیمی ئێرانیش لە دەڤەری ئورمیە دەستی بە مانۆڕێکی سەربازی کرد.

عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی ئەرتەشی رژیمی ئێران رایگەیاندووە لە دەڤەری ئورمیە مانۆڕێکیان دەستپێکردووە. ئەم مانۆڕە لە ناکاو و بەبێ ئەوەی پێشتر رابگەیدنرێت لە ناوچەی باری لە دەڤەری ئورمیە دەستیپێکردووە.

رژیمی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو مانۆڕە بە بەشداری هەلیکۆپتەرەکان ئەرتەش بەڕێوەدەچێت، هەتا ئێستا ئامانجی ئەو مانۆڕە دیار نیە.

لە ماوەکانی رابردوو رژیمی ئێران لە دەڤەرەکانی کرماشان و هەورامان دەستی بە جموجۆڵی چەکوچۆڵ کردبوو.

چاودێرانی سیاسی رایدەگەینن: هەرچەندە میلیتاریزە کردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێکە لە سیاسەتی دژ بە گەلی کوردی رژیمی ئێران، بەڵام هاوکات بوونی ئەو مانۆڕانە لە گەڵ هەڕەشەکانی ڕژێمی داگیرکەری تورکیە لە دژی رۆژاوای کوردستان نیشاندەری هاوئاهەنگی داگیرکەرانە لە دژی گەلی کورد.