ئاریەن

پژاک: با گەلەکەمان دژی هێرش و پیلانی داگیرکەران تێکۆشان بکەن

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پژاک، بەبۆنەی ساڵوەگەڕی پیلانگیڕی نێودەوڵەتی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت باگەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرامبەر بە داگیرکاری تورکیا خاوەنداری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکات.

مەجلیسی پژاک، لەسەرەتای ڕاگەیەنراوەکەی دا دەنوسێت، پیلانگێڕی نیودەوڵەتی لە چوارجیوەی سیستەمی کاپیتاڵیست، ئەمڕۆش لە دژی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی بەڕێوەدەچێت، گەلە کۆمەی نێودەوڵەتی دژی رێبەرئاپۆ لەلایەن ووڵاتانی داگیرکەر بەسەر پەرشتی ووڵاتە زلهێزەکانی جیهان ئەنجام دەدرێت.

پژاک، لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا، دەڵێت، شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا لە بەرژەوەندی هیزە دەسەڵاتدارەکان و سیستەمی سەرمایەداری دایە و ئەو سیاسەتە بۆ خەڵکی ناوچەکان ماڵوێرانی لەگەڵ خۆی دێنێت.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە؛ هیزە سەرمایەدارو ناوەدنگەراکانی جیهان و ناوچەکە لە چوارچێوەی دژایەتی کردنی ئاشتی و ئازادی گەلی کورد و سەرجەم گەلانی ئازادی خوازی ناوچەکە هەڵسوکەت دەکەن.
لە بەرامبەر ئەو سیاسەتەش تەڤگەری ئازادی گەلی کورد بۆ یەک کاتژمێریش دەست لە تێکۆشان هەڵناگرێت و لەهەر قۆناغێکدا لە ژیان پێشەنگایەتی شۆڕش و بەرخۆدان دەکات.

پژاک، هەروەها دەشنوسێت، کوردان لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بونەتە پێشەنگی شۆڕشی مرۆڤایەتی و سیستەمی سەرمایەداری و ناوەندگەرای ووڵاتە دەسەڵاتخوازەکانی لەگەڵ شکست ڕوبەڕوبونەوەتەوە.
ئەمڕۆش سیستەمی سەرمایەداری بە پێشەنگی ئەمریکا و ڕوسیا سەرقاڵی شەڕن لە ناوچەکەدا و خوازیارن جیهان داگیربکەن، لە چوارجیوەی سیاسەتە بەرژەوەندی خوازانەکەیان هێرش دەکەنە سەر یەکێتی گەلان و سیستەمی دیموکراتیک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هێرش و هەڕەشەکانی سەر ئەو ناوچانە بەردەوامی دانە بە گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی.
لە دوای دیداری ووڵاتانی فاشیستی تورکیا،ئێران، سوریا و ڕوسیا، هێرش بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتربوە و تورکیا دەخوازێت لە ژێر ناوی دروستکردنی ناوچەی ئارام و چارەسەری قەیرانەکانی سوریا، دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت و ئەزمون و سیستەمی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا لە ناوبەرێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پژاک، دا بانگەوازی لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و دەڵێت: هەربەوشێوەی پشتگیری لە کۆبانێ و عەفرین کرا بائەم جارەش لە دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن.