ئاریەن

ژنێک چوار جار نێوان فەڕانسە و بەریتانیای بە مەلە بڕی

ژنێک کە لە نەخۆشی سەرەتان رزگاری بووە توانی بۆ یەکەم جار چوار جار و بە بێ وەستان دەریای نێوان فەرانسە و بەریتانیا بە مەلە کردن ببڕێت.

سارا تووماس بەیانی رۆژی یەکشەمەی رابردوو دەستیکردە مەلە کردن و ماوەی ٥٤ کاتژمێر بەردەوام بو و چوار جار ئەم بەرو ئەوبەری دەریاکەی نێوان ئینگلستان و فەرانسەی کرد.

سارا ساڵی رابردوو لە شێرپەنجەی سینە رزگاری بووە و ئەو سەرکەوتنەی پێشکەش کردووە بە هەموو کەسانێک کە لەگەڵ ئەو نەخۆشیەدا بەربەرەکانێ دەکەن.

سارا تووماس لە کاتی دەرمان وەرگرتندا بوو کە دوکتۆرەکان پێیان وت، مەلەکردن دەتوانێ یارمەتی چاک بونەوەی بدات. بڕیار بوو سارا توماس مەودای ١٣٠ کیلۆمەتر مەلە بکات بەڵام لە بەر هەڵچوون و رۆچونی دەریا ئەو مەودایە بوو بە زیاتر لە ١٣٠ کیلۆمەتر، تا ئەوەی کە ئێوارەی دوێنێ گەیشتەوە کەناراوی دەریاکە.

پێشتر تەنیا چوار کەس توانیبوویان بۆ سێ جار لە دەریای نێوان فەرانسە و بەریتانیا بە بێ وەستان مەلە بکابکەن، بەڵام هیچکەس نەیتوانیبوو بۆ چوار جار ئەو کارە بکات.

سارا تووماس ئەو پەیامەی پێیە کە ئیرادەی مروڤ لە شێرپەنجە و دەریا و شەپۆلەکانی بە هێزترە.