ئاریەن

پێنتاگۆن دەڵی لە باشوری ئێرانەوە سعودیە کراوەتە ئامانج

کاربەدەستانی ئامریکایی دەڵین, ئەو موشەکانەی ئاراستەی ناوەندە نەوتیەکانی عەرەبستان کراون و هەروەها ئەو درۆنانەی لە بوردومانکردنەکانی ئەو ناوەندە دا بەشدار بوون لە باشوری ئێرانەوە ئاڕاستە کراون.

کاربەدستانی ئامریکایی پێداگرن لەسەر ئەوەی کە شۆێنی دروستی ئاراستە کردنی موشەک و هەڵفڕاندنی درۆنەکانیان دەسنیشان کردوە کە ناوەندی نەوتی عەرەبستانی سعودیەیان کردبوە ئامانج.

بە گوێرەی زانیاریەکان بیست موشەک و درۆن بۆ بوردومانکردنی ناوەندە نەوتیەکەی عەرەبستانی سعودیە بەکار هێنراون.

کاربەدستانی ئامریکایی وتویانە کە رژیمی ئێران لە باشوری وەڵاتەکەیەوە هێرشەکەی پێکهێناوە چونکە عەرەبستانی سعودی روی موشەکە دژە ئاسمانیەکانی خۆی کردوەتە باکوری کەنداو و باشوری یەمەن.

هێندێ دەنگۆ بڵاو بۆتەوە کە دەسەڵاتدارانی ئامریکایی لە ڕاویژدان بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو کردەوەیەی ڕژیمی ئێران بدەنەوە بەڵام دیار نیە وەڵامدانەوەکەیان لە چ ئاستێک وبە چ شێوەیەک دەبێت.

هاوکات لەگەل دەستنیشانکردنی رژیمی ئێران بە هێرش کردنە سەر ناوەندە نەوتیەکەی عەرەبستانی سعودیە لە لایەن کاربەدەستانی ئامریکایەوە.دوناڵد ترامپ سەروکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا ڕایگەیاند کە باشترە چاوپێکوتنی خۆی حەسەن روحانی پێک نەیەت.

ناکۆکی نێوان کاربەدەستانی ئامریکایی و هەڵویستە ناجێگرەکانی دوناڵدا ترامپ لە لایەک و دوو دڵی ئەوروپایەکان بەرانبەر بە ڕەوشی ڕژیمی ئێران بونەتە هۆکاری قوڵبونەوەی ئاڵۆزیەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.