ئاریەن

دەیان جەوان بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون

لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەیان جەوان بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون. جەوانان لە لێدوانێک رایانگەیاند لە دژی سیستمی کۆمەڵکوژی و دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ژیانێکی ئازاد دەستیان بە تێکۆشان کردوە.

لە کاتێک دژی کودەتای سیاسی گەل ناڕازیبوون نیشان دەدات و رژیمی تورکیا دژی هەدەپە خەڵک هاندەدات، ٤٧ جەوان لە هەر چوارپارچەی کوردستان بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون.

جەوانانی بەشدار بوو لە ریزەکانی گەریلا لە دەڤەری بادینان لێدوانێکیان بڵاو کردەوە. ئەو جەوانانە رایانگەیاند, دژی بلۆکی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە دەیانەوێت سیستمی دموکراتیکی گەلان بینات بنێن.

جەوانانی بەشداربوو ڕایانگەیاند، لە دژی ئەوانەی کە بەرخودانی شێخ سەعید و سەید رەزایان بە کۆمەڵکوژی لە ناوبرد و سەرۆک ئاپۆیان لە ئیمرالی گۆشە گیرکرد. لە دژی ئەو سیستمەی کە لەلایەک بنەماڵەکان لە دژی ڕێکخراوە کوردیەکان بەکار دێنێت و لەلایەک تر بۆمب لە سەر ئەو جەوانانە دەبارێنێت کە سیاسەتەکانی ئەوان قەبووڵ ناکەن ئێمە ڕێگای بەرخودان و تیکۆشانمان هەڵبژارد. ئێمە بنەماڵەکانمان ئاگادار دەکەینەوە لە سەر ئەو هۆکارانەی کە ئاماژەمان پێکرد لە چیا ئازادەکانی کوردستان ڕێگای بەرخودان و تێکۆشانمان هەڵبژاردووە و ئەمە شەرەفێکی گەورەیە بۆ ئێمە. بە هیچ کەس فریوی پڕوپاگاندەکانی دەوڵەتی تورکیا نەخوات.