ئاریەن

چارەنووسی چالاکی مەدەنی حوسێن کەمانگەر نادیارە

چالاکی مەدەنی حوسێن کەمانگەر کە لە دژی گوشارەکانی کاربەدەستانی زیندانی زیندانی دەستی دابوویە مانگرتن لە خواردن، ڕەوشی سەلامەتی نادیارە.

سەرەڕای ئەوەی کە لەماوەی دوو هەفتەی پێشوو بنەماڵەی حسێن کەمانگەر چەندین جار سەردانی دادگا و ئیدارەی ئیتلاعاتیان لە شارەکانی سنە و کامێران کردووە، نەیانتوانیوە زانیاریەک سەبارەت بە ڕەوشی ئەو زیندانیە سیاسیە بەدەست بێنن.

لەلایەکی تریش دادستانی کامێران و ئیدارەی ئیتلاعات ڕێگەیان نەداوە بنەماڵەی حسێن کەمانگەر وەکێلی خۆیان بۆ پەروەندەکە هەڵبژێرن.

حسێن کەمانگەر لە ١٥ی بەفرانباری رابردوو هاوکات لە گەڵ دەستبەسەر کردنی ژینگەپارێزان و ئەندامانی لقی کوردستانی حزبی وەحدەتی میللی لە شاری کامێران دەستبەسەر بوو، ئەو چالاکە مەدەنیە لە ٢٧ی پوشپەڕەوە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.