ئاریەن

لە دوو ویلایەتی ئامریکا دا بە هوی تەقە کردنەوە دەیان کەس کوژران

لە دوو ویلایەتی ئامریکا دەیان کەس لە دوو روداوی هاوشێوەدا کوژران و بریدار بون.

کەسێک رۆژی شەممە لە شاری ئەلپاسۆ لە ویلایەتی تکساس لە بازارێکی کڕین و فروشتنی ئەو شارەدا خەڵکی داوەتە بەر دەسڕێژی گولە و بیست کەس کوژراون و بیست و شەش کەسیش بریندرا بوون.
پولیسی تکساس رایگەیاندوە کە جەوانێکیان بە گومانی ئەو کردەوەیە دەستگیر کردوە و روژنامەکان ناوی ئەو کەسەیان بە پاتریک راگەیاندوە.

ئەلپاستو یەکێک لە شارە سنوریەکانە و دراوسێی مەکزیکە و بە یەکیک لە شارە ئەمنەکانی ئەو دەڤەرە ناسراوە.
لە لایەکیترەوە لە ویلایەتی ئوهایو و لە شاری دەیتون بە ماوەیەکی کورت دوای روداوەکەی شاری ئەلپاستۆ تەقە لە خەڵک کرا و نۆ کەس کوژران و شازدە کەسیش بریندار بون.

شاهیدانی ڕوداوەکە بە رۆژنامەوانیان وتوە کە کەسێک ویستویە بچیتە ناو باڕیکەوە و چەکی پێبوە و پێش ئەوەی بچێتە ناو باڕەکەوە تەقەی لە خەڵک کردوە و دواتر لە لایەن پولیسەوە کوژراوە.
رودانی تەقە کردن و کوشتن و بریندارکردنی خەڵک رۆژانە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا روودەدەن بەڵام هێندێجار ژمارەی کوژراو بریندارەکان زیاتر لە ئاستی ئاسایە و ئەبێتە جێگەی باسی میدیا جیهانیەکان. کڕین و فروشتنی چەک لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئامریکا دا ئازادە و چەندین جار رەخنە لە سیاسەتەکانی حکومەت لەوبارەوە گیراوە.