ئاریەن

پێنج ساڵ بەسەر ڕادەست کردنی شەنگال بە چەتەکانی داعش تێپەڕی

لاپەڕە تراژیدیەکان لە مێژووی گەلی کورد زۆرن، ئەمڕۆ ساڵیای یەکێک لەو رووداوە تراژیدیانەیە، پێنج ساڵ پێش ئێستا لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان شەنگال و گەلی شەنگالیان ڕادەستی چەتەکانی داعش کرد.

چەتەکانی داعش ڕۆژی ٣ی ئاگوستی ساڵی ٢٠١٤ هێرشیان کردە سەر دەڤەری شەنگال. چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئەرکی پاراستنی شەنگالیان لە ئەستۆ بوو، پێش هێرشەکە و لە تاریکانی شەودا ناوچەکەیان بەجێ هێشتوو و شەنگالیان بۆ چەتە دڕندەکانی داعش بە جێهێشت.

خەڵکی مەدەنی شەنگال بێ پاراستن مانەوە و توانای بەرگریکردنێکی ئەوتۆیان لە خۆ نەبوو، بە ناچار شارەکەیان
چۆڵ کرد و ناوچەکەیان بەجێهێشت.بەو شێویەش شەنگال بە تەواوی کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی چەتەکانی داعش.
شەنگالیەکان ڕوویان لە چیاکان کرد، ئەو چیایەی کە هەموو کاتێک لە کاتی کۆمەڵکووژییەکاندا پەنایان بۆ دەبرد.
بەڵام هەزاران کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵ و کەسانی بە تەمەن بوون، نەیانتوانی خۆیان ڕزگار بکەن و، لەلایەن چەتەکانی داعشەوە بەدیل گیران.

لەلایەکەوە گەرمای پڕوکێنەری وەرزی هاوین و، سەختی چیای شەنگال، تاقەتی لە خەڵک بڕیبو، لەلایەکی دیکەشەوە وەدووکەوتنی چەتەکانیش هێندەی دیکە رەوشی شەنگالیەکانی سەختتر کردبوو، سەدان کەسی بەتەمەن، پیر و منداڵ لە تینوویەتی و برسییەتی دا گیانیان لە دەست دا.
لەو ئان وساتەدا کە گەلی ئێزدی لە مەترسی لە ناوچوونی هەمیشەیی بوون، هێزەکانی رزگایخوازی کوردستان دەستوبرد وە خۆ کەوتن.

“فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل-موراد قەرەیڵان” لە وتووێژێکدا رایگەیاند:
“سەرلەبەیانی ڕۆژی ٣ی ئاگۆست، بوو کە بە ئێمەیان ڕاگەیاند گەلی شەنگال ڕووبەڕووی کۆمەڵکووژی بوونەتەوە. لە کاتێک دا پێشمەرگەکان ڕۆژی ٢ی ئاگۆست هەندێ تەقەیان کردبوو، ڕۆژی ٣ی ئاگۆست لە شەنگال پاشەکشەیان کرد و خەڵک بە کۆمەڵ هەڵهاتن. من بەپێویستین زانی گەریلا ئەرژی خۆی بەجێ بێنێت و هەر ئەو رۆژە کاتژمێر ١١ هەڤاڵانمان بەرەو شەنگال بەڕێکەوتن.
ئەو تیمە گەریلایەی کە ئامادەکران خەڵکی هەر چوار بەشی کوردستانیان تێدا بوو، بە خێرایی گەیشتنە شەنگال و، لەگەڵ شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە ڕێگەیان لە کۆمەڵکووژی مەزنتر گرت.
لە دوای ئەو کۆمەڵکوژیە یەکنیەکانی بەرخۆدانی شەنگال “یەبەشە” و یەکینەکانی پاراستنی ژن “یەپەژە- شەنگال” بەردەوامن لە تێکوشانەکانیان بۆ سەقامگیر کردنی خۆبەریوەبەری دیموکراتیک لە شەنگاڵ و رزگار کردنی ژنان و منداڵان لە چنگی چەتەکانی داعەش.

ئەمڕۆکە هەمان عەقڵیەت کە لە سێ ئاگووستی ٢٠١٤ بە مەبەستی ژینوسایدی گەلی ئێزدی هێرشی کردە سەر شەنگال، لەلایەک هەوڵی داگیرکردنی باشوور و رۆژاوای کوردستان دەدات و لەلایکەی تر بە هێرش میدیایی لە دژی تێکۆشەرانی ئازادی کوردستان هەوڵی بە لاڕێ بردنی رای گشتی دەدات تا گەلی کورد لەبیربکەن کێ بوو شەنگالی بۆ چەتەکان بەجێهێشت و کێ بوو شەنگال و گەلی شەنگالی لە چەتەکانی داعش پاراست؟ بێگومان مێژوو تێکۆشانی گەریلا و شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە بۆ ڕزگارکردنی گەلی ئێزدی لە بیر ناکات.
گەلی ئێزدی ئەمڕۆ خاوەن هێزی خۆپاراستنی خۆیەتی و دەیەوێت بە خۆبەڕێوبەری دیموکراتیک ژیانی نەوەکانی داهاتووی مسۆگەر کات.