ئاریەن

سیاسەتی سەرکوت لە رۆژهەڵات

لە بەردەوامی سیاسەتی سەرکوت و گوشارەکانی رژێم ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان سزایی زیندانی چەندین چالاکوانی مەدەنی برایەوە.

بە پێ ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان،فەڕۆخی عەبدی بەرێوەبەری کانالی تێلگەرامی لە لایەن دادگای ئورمیەوە سزایی زیندانی بۆ بڕایەوە.

لە دادگاکەدا بە تۆمەتی پرۆپاگەندە لە ژدی رژێم و بێ رێزی بە رێبەری ئێران سزایی ١٥مانگ زیندانی بۆ ئەو چالاکوانە مەدەنیە بڕاوەتەوە
ناوبراو لە گرتوخانەی ئورمیەدا ڕاگیراوە و هەروەها تۆمەتی بانگەوازی کردنی خەڵک بۆ رێپێوانی جەماوەری بە مەبەستی پشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین خراوەتەپاڵی.

ڕۆژی دووشەمەی ڕابردووش هێزە ئەمنیەکان لە شاری سنە هەڵیاکوتایە سەر دووکانی چالاکوانی بۆاری ژینگە مۆسڵم سۆبحانی بو شوێنێکی نادیار گواستۆیانەتەوە

سەرە رای بە دوادچونی بنەمالەکەی هیج زانیاریک لەباریەوە نازانرێت

هەروەها سەحەر کازمی چالاکوانی بۆاری ژینگە دوایی ١٠رۆژ لە دەستبەسەر کردنی هیچ زانیاریک سەبارەت بە چارەنوسی نازانرێت.

ئومید ئەسەی خەڵکی کامیاران و سەید جەمال ئەسەدی خەڵکی پیرانشار لە رۆژانی ڕابردوودا دەستبسەر کرابوون چارەنوسیان نادیارە.