ئاریەن

کۆمیتەی باوەڕی و گەلانی کەجەکە پەیامی جەژنی قوربانی بڵاوکردەوە

کۆمیتەی باوەڕی و گەلانی کەجەکە لە پەیامێکدا رایگەیاند ، لە رۆژهەڵاتی ناوین کە کوشتنی مرۆڤ کارێکی قێزەون و گوناحە، رۆژانە بە دەیان کەسی موسڵمان دەکوژرێن.

کۆمیتەی باوەڕی و گەلانی کەجەکە جەژنی قوربانی لە هەموو موسڵمانان پیرۆز کرد و رایگەیاند ، تێکۆشان لە دژی زوڵمی باوەڕی ، هەردەم سەرکەوتوو بوە ، ئەوەی لەسەر ئێوەو هەموو گەلانی تورکیا پێویستە لەم جەژنەدا یەکبگرن ، لە بەرامبەر هەر هێرشێکی جیاکاری و قڕکەر یەکێتی خۆتان بەهێز بکەن.

دەوڵەتی تورکیا تاکە ئامانجی قڕکردنی گەلی کوردە، لەم جەژنەشدا کۆمەڵکوژییان ئەنجام دا ، لە رۆژی عەرەفەدا هێرشیان کردە سەر گەلی زوڵم لێکراوی ئێزدی و زەکی شەنگالیان شەهیدکرد.
کەجەکە رایگەیاند ، لەم جەژنەدا سەردانی گۆڕستانی شەهیدان بکەن ، سەردانی گیراوەکان بکەن ، پشتگیری کردنی خانەوادەکانی ئەوان کلتوری ئەم جەژنەیە ، هاوکارییەکانتان بگەیەننە دام و دەزگا خێرخوازەکان بۆ عەفرین و بۆ ئەوکەسانەی کە پێوستییان بەو یارمەتی یە هەیە لە کوردستان.

لەکۆتاییدا کەجەکە دەڵێت ، بە بۆنەی جەژنەوە جارێکی دیکە لەکەسایەتی شەهید زەکی و ئاتاکان ، هەموو شەهیدانی رێگای مرۆڤایەتی بە بیردێنینەوەو پەیوەستبوونمان بە نرخەکانی مرۆڤایەتی دووبارە دەکەینەوە.