لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا ، بنەماڵەی شەهیدان ، هاوڵاتیان ، لایەنی سیاسیەکان ونوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنیەکان و شەڕڤانان ، بەمەبەستی پیرۆزبای کردنی جەژنی قوربان سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و پەیمانی بەردەوامی دانی بەڕێبازی شەهیدان نوێ کرایەوە.
ئەمڕۆ بە هەزاران هاوڵاتی لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا ، لە هەرێمەکانی جزیرە و فورات و ناوچەکانی تری باکوری سوریا ، سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و بە بەشداری شەڕڤانان و هێزەکانی ئاسایش، جەژنی قوربانیان پیرۆزکرد.
هاوڵاتیانی حەسەکە ، ڕویان کردە مەزارگەی شەهیدان و بەیەکەوە جەژنە پیرۆزەیان کرد و یادی شەهیدانیان کردەوە ، کەس وکار و بنەماڵەی شەهیدان و هاوڵاتیان ئاماژەیان بەوەدا کە بەخوێنی ئەو گیان بەخت کردوانە گەیشتونەتە ئازادی ئەمڕۆ و بەڵێنی بەردەوامی دانیان بە ڕێبازی شەهیدان دوپاتکردەوە.
بەهەمان شێوە لەدێرکیش ، گیان بەخت کردوان بەبیرهێنرانەوە و لەسەر مەزارەکانیان جەژنە پیرۆزە کرا.
لەتەبقاش سەرجەم پێکهاتەکان و گەنجانی شارەکە لەسەر مەزاری شەهیدان کۆبونەوە و جەختیان لەسەر درێژەپێدانی ڕێبازی شەهیدان کردەوە.
لەمنبج ، سەرجەم چین و توێژەجیاوازەکان بۆهەمان مەبەست ڕویان کردە مەزارگەی گیان بەختکردوان و بەڵێنی تێکۆشانیان دوپاتکردەوە تاگەیشتن بەئامانجی شەهیدان.
لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەڵەبیش سەرجەم پێکهاتەکان و نوێنەری لایەنە سیاسی و ڕێکخراوەکان سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و بەڵێنی ئەوەیان دا کە ئەم جەژنە لە عەفرینی ئازادکراودا دەکەنەوە .
لەلایەکی ترەوە لەدێرەزورو گوندەکانی بنەماڵەی شەهیدان و ڕێکخراوەکانی کومەڵگای مەدەنی و شەڕڤانانی هێزەکانی سوریایی دیموکرات ڕویان کردە مەزارگەی شەهیدانی هانی حەسەن ولەناوچەی بەسیرە و تاجەگوڵەینەیان لەسەر گڵکۆی شەهیدان دانا و بەڵێنی ئازادکردنی خاکی سوریا یان دا لەدەستی چەتەکانی داعش و داگیرکەران ، جەختیان لەسەر تێکۆشانی هاوبەش لەپێناو سوریایەکی ئازاد و دیموکراتیک دا کردەوە.