ئاریەن

نەپەگە پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرکەوتنی گەریلاکان بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل , نەپەگە، بەبۆنەی سەرکەوتنی چالاکیی ١٨ ی حوزەیرانی گەریلاکان لە جولەمێرگ پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە کە گورزی کوشندەیان لەسوپای تورکیا داوە.

لە پەیامی نەپەگەدا هاتووە: چالاکییەک کە لە هەنگاوی شۆڕشگێرانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا لە کانی ئۆرێی سەربە چەلێی جولەمێرگ لەدژی کاروانێکی سوپای تورکیا ئەنجامدرا گورزی کوشندەی لە سوپای تورکیا درا و چالاکییەکی سەرکەوتوو بوو، هەر ئەو ڕۆژە لەدژی یەکینەیەکی سوپای تورکیا لە گەمانی چەلێ چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، ئەو چالاکییەش سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات.

نەپەگە ڕاشیگەیاندووە: ئێمە وەک فەرماندەیی ئەو دوو چالاکییە لە فەرماندەکان و گەریلاکان پیرۆزدەکەین و دەستخۆشیش لە هەموو ئەو هەڤاڵانە دەکەین کە لەو چالاکییانەدا بەشدارییان کردووە، ئەو چالاکییانە وایانکرد، کە ئەردۆغان ڕۆژانە دەربکەوێت و درۆ بکات، ڕۆژانە بانگەشە بۆ عەقڵییەتی نەژادپەرستی دەکات و دەڵێت ، کێشەیەک بەناوی کێشەی کورد نییە و ئێمە ئەو کێشەیەمان چارەسەکردووە ، بەڵام گەریلاکانمان بە بەرخۆدانیان دەیسەلمێنن کە ڕاستییەکان پێچەوانەی ئەو بانگەشانەن، لە کاتێکدا فاشیزم بانگەشەی ئەوە دەکات کە تەواومان کرد و لەناومان بردن، گەریلاکان بە بەرخۆدانی بێوێنەیان زیاتر لە هەمیشە نزیک دەبنەوە لە سەرکەوتن.

لە کۆتایی پەیامەکەی نەپەگەدا هاتووە: دەڵێن بەڕێوەبرایەتییەکەیانمان لە قەندیل کردە ئامانج، لەناومان بردن، گورزمان لێدان، بڵاوەمان پێکردن و شتی لەم بابەتە درۆیانە، بەوشێوەیە دەیانەوێت کۆمەڵگا بخەڵەتێنن، لە بەرامبەردا بەرخۆدانی گەریلاکان وەڵامی فاشیستەکان دەداتەوە، هیوای سەرکەوتنمان هەیە بۆ گەریلاکان و دەستخۆشییان لێدەکەین.