ئاریەن

ئەحمەد تورک: لە ٧ی حوزەیران زیاتر دەنگ بەدەست دێنین

ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی مێردین گەشبینە بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا بۆ هەدەپە و دەڵێت: دەنگەکانمان زیاتر لە دەنگەکانی ٧ی حوزەیران دەبیت.

ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی مێردین-ی باکوری کوردستان،لە چاوپێکەوتنەکەیدا لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات رادەگەینێت:

بەدرۆ بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە هەدەپە هەمان پەکەکەیە و بەم شێوەیە هێرش دەکەن و هەوڵی فریودانی خەڵک دەدەن، بەڵام خەڵک فریونادرێت، کورد و تورک چیدی تێگەیشتوون خەریکە چی ڕوودەدات، خەڵک ئەو چەواشەکارییانە لەبیرناکات، لەبیری دەمێنێت کە بکەری ئەو هەموو گەندەڵییە کێ یە.

وتیشی: هەدەپە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهێزتردەبێت، هەم لە ناو کوردەکاندا و هەم لەناو تورکەکان و عەلەوییەکان و چینە بندەستەکانی کۆمەڵگاوە پشتگیری دەکرێت، بۆیەشە هەوڵدەدەن پشتگیرییەکانی گەل بۆ هەدەپە کەم بکەنەوە، بەڵام هەوڵەکانیان شکست دەهێنێت.

باسی لەوەش کردووە: ئێمە بەربەستی ١٠٪ تێپەڕدەکەین و دەنگەکانمان لە دەنگەکانی هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیرانیش زیاتردەکات.