ئاریەن

کۆمپانیای دالیمی کۆریای باشوور کار و بازرگانی لە ناو ئێران ڕاگرت

لە درێژەی گەمارۆکانی سەر ئێران کۆمپانیای دالیمی کۆریا باشوور کار و بازرگانی لە ناوو ئێران راگرت.

کۆمپانیای دالیمی کۆریای باشوور رایگەیاند رێکەوتنامەی دوو ملیاردی دولاری خۆی لە گەڵ ئێران هەڵدەوشێنێتەوە و دەچێتە پاڵ ئەو شرکەتانەی کە دوای دەرکەوتنی ئەمریکا لە بەرجام ، لە ئێران دەرچوون.

کۆمپانیای دالیم لە بوارەکانی دروست کردن و دابین کردنی کەرستەکانی پاڵاوتن کارد دەکات و ماوەی نزیکەی ٤٠ ساڵە لە گەڵ ئێران کاری دەکرد و چەندین پرۆژەی مەزن لە بەردەست دا ماوە.

هەروەها کۆمپانیاکانی دیکە لەوانە مرسکی دانمارک ، زیمنس ئاڵمانیا ، لوک ئویەلی روسیاش لە رۆژانی رابردوو دا کۆتاییان بە رێکەوتن کار و بازرگانی لە گەڵ ئێران هێنا.

لەم نێوەندەدا کۆمپانیای نایکی ئەمریکی کە لە سەدا ٦٠ پێلاوی وەرزشوانانی پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی دابین دەکات، رایگەیاندوە کە ئەو بڕیارە لەمە بەدواوە تیمی ئێران ناگرێتەوە و رێگاش نادات کە وەرزشوانان ئێران پیلاوی ئەونایکی بەکاربێنن.

جێگای ئاماژەیە دوێنێ کۆمپانیای جەنەڕاڵ ئەلیکتریکی ئەمریکی کارەکانی لە ئێران راگرت و بەر لەو مۆڵەتەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کۆمپانیاکانی دەسـتنیشانکردبوو.