ئاریەن

پژاک داوای پشتگیریی بۆ ڕامین حسێن پەناهی دەکات

هاوسەرۆکایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک سزای لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهیی شەرمەزار کرد و بانگەوازیی چالاکوانانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە پشتگیریی ئەو زیندانییە سیاسییە بکەن.

کاسبکارانی مەریوان-یش مانگرتنیان ڕاگەیاند

پاش ئەوەی کاسبکاران و دووکاندارانی شارەکانی بانە و جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتن لە کاریان ڕاگەیاندبوو، ئەمڕۆ کاسبکارانی مەریوانی سەربە سنەش بەشداری ئەو مانگرتنە بوون.

خەڵکی بانە پاش مانگرتن ڕژانە سەر شەقامەکان

پاش ئەوەی دووکانداران و کاسبکارانی شاری بانەی سەربە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بازاڕیان داخست و لە بەردەم قائیمقامییەتی ئەو شارە گردبوونەوە، ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان کرد.