ئاریەن
پێداچوونەوە

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

شەڕ لەنێوان ئەفغانستان و پاکستان ڕوویدا

لە پارێزگای خوستی سەر سنووری ئەفغانستان و پاکستاندا، شەڕێک لە نێوان هێزە ئەفغان و پاکستانییەکاندا ڕوویدا، ڕاگەیەندراوە، کە چوار سەربازی پاکستانی کوژراون.

ده‌میرتاش له‌ دادگه‌: به‌سه‌ربه‌رزی چوومه‌ زیندان و هه‌ر وه‌هاش لێی ده‌رده‌چم

هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی هه‌ده‌په‌ له‌ دانیشتنی دادگه‌دا وتی: نه‌ چاوه‌ڕوانی دادپه‌روه‌ری له‌ دادگه‌ی ئێوه‌ ده‌كه‌م، نه‌ باوه‌ڕم به‌ دادپه‌روه‌ریی لای ئێوه‌ هه‌یه‌.

سه‌رچه‌ته‌یەکی میت-ی توركیا له‌ باب كوژرا

له‌ باكووری سووریا شه‌ڕی نێوان گرووپه‌چه‌ته‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا ڕۆژ به‌ ڕۆژ زیاتر ته‌شه‌نه‌ ده‌كات و هەر لەو چوارچێوەیەدا، فه‌رمانداری لیوای سوڵتان مووراد كه‌ سه‌ر به‌ میتی توركیایه‌ كوژرا.

٧٤٤-ەمین داواکاریی پارێزەرانی ئۆجالان بۆ چوونە ئیمرالی ڕەتکرایەوە

بە مەبەستی سەردانیکردنی ئیمرالی، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە بۆ جاری ٧٤٤-ەمین داوکارییان پێشکەش بە داوکاری گشتیی دادگای کۆماریی بۆرسا کرد، بەڵام داواکاری گشتیی داواکارییەکەی ڕەتکردەوە.