ئاریەن
پێداچوونەوە

ڕووداو

کرماشان، هێزەکانی رژێم دەست بەسەر هاوکاریەکانی گەل بۆ لێقەوماواندا دەگرن

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠٠ رۆژ بەسەر بومەلەرزە کارەساتبارەکەی پارێزگای کرماشان، رژێم هیچ ئاوڕێکی لە ژیانی لێقەوماوان نەداوەتەوە و تەنانەت دەستیش بەسەر ئەو هاوکاریانەدا دەگرێت کە لەلایەن گەلەوە بۆ لێقەوماوان کۆ کراوەتەوە.

دوای تێپەڕبوونی ١٠٠ ڕۆژ هێشتا دۆخی لێقەوماوانی کرماشان نەگۆڕاوە

سەد رۆژ بەسەر بوومەلەرزەی شاری سەرپێڵ زەهاوو و دەروبەری دا تێپەڕی، ئاوارەکان بەشێکیان لە کابینە و بەشەکەی دیکەیان لە ناوو چادر دا زستان بەرێ دەکەن و تا دەچێت، مەترسی تەندروستی و گیانی لەسەر لێقەوماوان زیاتر دەبێت.