ئاریەن

تەڤدەم: ناتۆ و نەتەوەیەکگرتووەکان یارمەتی پاکتاوکاری دەدەن

تەڤگەری کۆمەڵگای دموکراتیک-تەڤدەم لە لێدوانێکدا رایدەگەینێت: پاکتاوکاریەکانی دەوڵەتی تورکیە بە پشتیوانی و یارمەتی ناتۆ و نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت.

تەڤگەری کۆمەڵگای دموکراتیک سەبارەت بە هێرشە داگیرکارانەکانی دەوڵەتی تورکیە دژی گەلی کورد رایدەگەینێت: ئەردوغان بۆ جینۆسایدی گەلی کورد شەڕێکی بەدوور لە هەموو پێوانەکانی دەستپێکردووە. ڕۆژانە ماڵ و ژیانی گەلی کورد بە چەکی ناتۆ دەکرێتە ئامانج. ڕژیمی فاشیستی ئەردوغان بە چەکی ناتۆ و بەپشتگیری ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان وەکوو نەتەوەیەکگرتووەکان گەلی کورد ژینوساید دەکەن، مەسیحیەکان کۆچبەر دەکەن و گوشار لە سەر گەلی عەرەب دروست دەکەن.

تەڤدەم لە بەردەوامیدا جەخت دەکاتەوە: ئێمە وەکو گەلی کورد و عەرەب و کریستیان هەڵوێستی ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان شەرمەزار دەکەین. سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەرامبەر هێرشەکان بۆ پاکتاوی نەژادی بێدەنگە و بەمجۆرەی ڕەوایەتی پێدەدات.

بانگەوازی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین وەکوو نوێنەری یەکێتی وڵاتان بێت و وەکو ناو و رۆڵ و پێگەی خۆی هەڵسوکەوت بکات و نوێنەرایەتی گەلان بکات. ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکانە لێپرسینەوە لە ئەردۆغان و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بکات، نەک ببێتە شەریکیان.

ئێمە هەڵوێستی ناتۆ بەرامبەر بە گەلی کورد شەرمەزار دەکەین. ناتۆ فشار دەخاتە سەر رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کە لێکۆلینەوە لە بارەی چەکی فسفۆری سپی ئەنجام نەدات کە لە دژی گەلی کورد و عەرەب و کریستیان بەکار هاتووە. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ورەو هێز لەم هەڵوێستەی ناتۆ وەردەگرن و لە دژی رۆژئاواو باکوری سوریا پاکتاوی نەژادی ئەنجام دەدەن. پێویستە ناتۆ بەم بنپێکردنە بڵێت ئیتر بەسە و واز لە دووڕوویی بهێنێت. دەبێت ناتۆ رێگا نەدا ئەندامێکی چەکی کیمیایی بەکار بهێنێت.

تەڤگەری کۆمەڵگای دموکراتیک لە بەردوامی لێدوانەکەیدا دەستنیشانی دەکات:ئەمە سەد ساڵە دەوڵەتی داگیری تورکیە هەموو گەلی کورد وەکوو تیرۆرست پێناسەی دەکات. ئێمە لە ناتۆ دەپرسین، ئایا گەلێک بێ ناسنامە بێت ونەتوانێت زمانی دایکی بەکار بهێنێت و بێ پێگە بێت و گەلێک هەموو رۆژ لە ژێر زەختی پاکتاوی نەژادیدا بێت چۆن دەبێت بە تیرۆرست؟ گەلی کوردیش وەکو هەموو گەلانی تری جیهان دەیەوێت بگات بە مافە سروشتیەکانی خۆی و هەبوونی خۆی بپارێزێت. پێویستە ناتۆ بە عەقڵ و ئیرادەی گەلی کورد یاری نەکات.

هەروەها رێکخراوەی قەدەغە کردنی چەکی کیمیاوی کە تایبەتە بە پاراستنی ژیان و گەلان و مرۆڤایەتی، پێوستە هیچ فشارێک لەسەر خۆی قبوول نەکات و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات. پێویستە بە پێی رێنماییەکانی ناتۆ هەڵسوکەوت نەکات و لە دژی پاکتاوی نەژادی و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بێدەنگ نەمێنێت. ئەگەر چی ئەو بێدەنگیش بمێنێت، خۆ ژمارەیەکی زۆر لە پزیشک و رێکخراوی خاوەن هەڵوێست بە لێکۆلینەوەو بەدواداچوونەکانیان سەلماندیان کە لە دژی گەلی کورد چەکی کیمیایی بەکار هاتووە.

تەڤدەم بێهەڵوێستی رێکخراوی قەدەغە کردنی چەکی کیمیاوی شەرمەزار دەکات و رایدەگەینێت: لە کاتێکدا کە لە رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا فسفۆری سپی بەکار دەهێنرا، شەعبان دیشلی باڵیۆزی تورکیا لە لاهای سەردانی ئەو ڕێکخراوەیە کرد و ٣٠ هەزار یۆرۆی پێیان بەخشی. پێویستە رێکخراوی قەدەغە کردنی چەکی کیمیاوی ئەم گومانانە لەسەر خۆی لابەرێت. ئێمە هیوادارین ئەو رێکخراوەیە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی جێبەجێ بکات و بە پێی پێوانە ئەخلاقییەکانی بجوڵێتەوە.

پێوستە هەموو جیهان ئەمە بزانێت کە تا ئێستاش پاکتاوی نەژادی لەسەر ئێمە بەردەوامە.بۆ پاراستنی خۆمان و ئازادیەکانمان، هەر چییەک پێویست بێت دەیکەین. ئێمە وەکو گەلانی کورد و عەرەب و کریستیان چی لە دژی داعش و چی لە دژی ژینۆسایدی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە و چەتەکانی پێویست بکات ئامادەین بۆ بەرگریکردن و هەنگاو بەرەو دواوە نانێین.