ئاریەن

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاپۆرتی مانگی سپتامبری بڵاو کردەوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاپۆرتی مانگانەی ڕەوشی مافی مرۆڤی راگەیاند و داوا لە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات لە بەرامبەر پێشلکردنی مافەکانیان لەلایەن ڕژیمی داگیرکەری ئێرانەو بێدەنگ نەبن و ناڕەزایەتی خۆیان بگەینە ڕێکخراوەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە دواهەمین ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایدەگەینێت: ئەم ڕاپۆرتە بە هۆی ڕێگری کردنی ڕژیمی ئێران بۆ چاودێری ڕاستەوخۆ لە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ هەموو لایەنێکی پێشلکاریەکان لە خۆ ناگرێت. کۆمەڵەی مافی مرۆڤ جەخت دەکاتەوە رژیمی داگیرکەری ئێران بە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد، مافە مەدەنی و سیاسیەکان تاک و کۆمەڵی کورد بنپێدەکات.

لە بەردەوامیدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤ سەبارەت بە بنپێکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتەکەی بەمجۆرە رادەگەینێت:

لە سێدارەدان: لە مانگی سپتامبر ٥ زنیدانی لە زیندانەکانی ڕژیمی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە دراون.

دەستبەسەر کردن: ١٢ هاووڵاتی و چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنیتیەکانی رژیم ئێران دەستگیر کراون.

سەبارەت بە رەوشی کۆڵبەران کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایدەگەینێت لە مانگی سپتامبر بە پێی زانیاریەکانی ئەوان لانیکەم ٣ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٠ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون. دوو هاووڵاتیش بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی رژیم بریندار کراون.

لەم مانگەدا ٦ کەس خۆیان کوشتووە کە یەک کەسیان ژن بووە.

لە کۆتایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان جەخت دەکاتەوە لە چەندین بواری تریش ڕژیمی داگیرکەری ئێران ڕیگای بۆ بنپێکردنی مافەکانی مرۆڤ خۆش کردووە کە ئەو کۆمەڵەیە دەستی بە ئامار و وردەکاریەکانی راناگات.

لە کۆتاییشدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران داوا دەکات بۆ وەدەستخستنی مافەکانی خۆیان تێبکۆشن و هەرچەشنە هەڵاواردن و نایەکسانی لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە بگەینە رای گشتی جیهانی.