ئاریەن

سێیەمین کۆنگرەی هەدەپە بە دروشمی بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا

سێیەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شاری ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو. پەروین بوڵدان لە دەستپێکی قسەکانیدا ڕایگەیاند، ئەم کۆنگرەیە نیشانەی بڕیارداری پارتەکەمانە. هەرچیەکیان کرد هەدەپە نەکەوت و ناکەوێت. هەرچیەکیش بکەن بێدەنگ نەبووین و بێدەنگ نابین. چۆک دانادەین.

هاوسەرۆکی هەدەپە پەروین بوڵتان وتی، “تێکۆشانی سیاسی هەدەپە لە هەموو وڵات، هەموو جێگەیەک بە بوێریەوە بەردەوام دەبێت. هەدەپە بە بوێری بەرەو سەرکەوتن دەڕوات و سەردەکەوێت. پێویستە کەس گۆمانی لەوە نەبێت. خەباتی هەدەپە وەک دیجلە و فورات و مونزور لە سەر ئەم جۆگرافیایە لرفەی دێت. ئێمە دەزانین، ژیان لەم وڵاتەدا بە یەکسانی نێوان پێکهاتەکانی ئەم وڵاتە دەبێت. بە یەکسانی تورک، کورد، عەرەب، چەرکەس، عەلەوی و سونەوە دەبێت. بە تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی ئەم وڵاتە، داهاتوویەکی گەش بەدیدەهێنرێت و پێویستە کەسیش گۆمانی لێ نەبێت.”

بوڵدان ڕایگەیاند، ژیانی هاوبەش ، یەکێتی نێوان گەلان بە واتای دژایەتیکردنی هەموو شەڕەکان دێت. ئەمڕۆ تەنها پارتێک کە لەدژی شەڕی بێت هەدەپەیە. لە تورکیا بە تەنها هەدەپە لەدژی شەڕی عەفرین و شەڕی دژی باکووری سوریایە و تەنها هەدەپە دژی شەڕ دەنگی بەرز دەکاتەوە. داگیرکردنی عەفرین و هەوڵە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و ناردنی سەرباز پرسێکە کە قبوڵ ناکرێت. ئێمە کە لەدژی شەڕی ڕۆژئاوا بووین ڕامانگەیاند، هەموو کیشەکان لە رێگەی دیالۆگ و ئاشتیەوە چارەسەر دەبێت. بۆ هیچ کەسێک نییە خەڵکی باکووری سوریا لە خاکەکەی دەربکات و ئاوارەیان بکات و ڕاویان بنێت.

لە بەردەوامی قسەکانیدا پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەکرد، دەیانەوێت جیهانێکی بێ کورد دروست بکەن. دەیانەوێت هەموو کوردێک بێهەناسە بهێڵنەوە. ئەم سیاسەتە هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوەی تورکیا بەڕێوە دەبەن. دەزانین بۆ ئەوەش پەلاماری باکووری سوریایان داوە. وایانزانی لە هێرشی سەر باکووری سوریا هەموو جیهان پشتگیریان دەکات. وایانزانی کوردەکان کوردەکانی پێشوون، وایانزانی ئەم جۆگرافیایە وەک جاران بێخاوەنە. وایانزانی جیهان جیهانی سەدەی ڕابردووە.

هەروەها باسی لە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیش کرد و وتی، ” گۆشەگیریان لە سەر هەموو وڵات داناوە. وەک گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان لە ئیمڕالی. ئەگەر هەندێک جار لە ئیمڕالی چاوپێکەوتن لەنێوان بەڕێز ئۆجالان و پارێزەرانی دا پێک بێت، بەڵام تا ئێستاش گۆشەگیری بەردەوامە. هەموو کەسێک پڕۆسەی ئاشتی بینی کە لە ساڵی ٢٠١٣ دەستیپێکرد و تا ٢٠١٥ بەردەوام بوو. بینیان بە دیالۆگ و دانوستان هەموو کشێەکان چارەسەر دەبن.

بوڵدان ئاماژەی بەودا، دەمەوێت زۆر بە ئاشکرایی ئەوە بڵێم، هیچ سیاسەتێک ئەگەر ئیرادەی سیاسی گەلی کورد قبوڵنەکات و بە هەندی وەنەگرێت، سەرکەوتوو نابێت. لەم جۆگرافیایەدا بێ کورد هاوسەنگی دروست نابێت. هەموو کەسێک پێویستە ئەمە باش بزانێت.