ئاریەن

ئەنجامی ١٥٠ کاتژمێر ئاگربەست

سەرەڕای ١٥٠ کاتژمێر ئاگربەست لە نێوان تورکیە و رووسیا، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە و چەتەکانی هێرشەکانیان لە ئاسمان و زەوی بەردوام کرد.

ئاگربەستی ١٥٠ کاتژمێری کە ٢٣ی ئوکتوبر دەستیپێکرد، ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ی پاشنیوەڕۆ کۆتای هات. لە قۆناغی ئاگربەستدا هێرشە داگیرکارانەکانی تورکیە لە ئاسمان و زەوی کۆتایی نەهات و چەندین هاووڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی. بە گوێرەی دواهەمین زانیاریەکان ئەنجامی پێکدادانەکان لە ماوەی ئەم ٥ رۆژەی ئاگربەستەدا بەمجۆرەیە.
٢٣ی ئوکتوبر: داگیرکەران هێرشیان کردە سەر عەین‌عیسا، کۆبانێ، دێرک و سەرێکانی. لە هێرشەکاندا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە تایبەتی بەشدار بوون. لەو هێرشانەدا ١٦ شەڕڤان گیانیان بەختکردوو ١٣ شەڕڤانیش بریندار بوون. بو گوێرەی راگەیاندنەکانی قەسەدە لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا لانیکەم ٥٠ چەتە کوژراون.

٢٤ی ئوکتوبر: داگیرکەران گوندەکانی دەڤەرەکانی سەرێکانی، کۆبانێ، دێرک، ئاموودێ، درباسیێ و عەین‌عیسا کردە ئامانج. لەو هێرشانەدا ٣ شەڕڤان گیانیان بەختکرد و ٤ شەڕڤانیش بریندار بوون. قەسەدە رایگەیاند: لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا لانیکەم ٣١ چەتە کوژران و ٢٠ چەتەش بریندار بوون.

٢٥ی ئوکتوبر: داگیرکەران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورس ‌هێرشیان کردە گوندەکانی ناوچەکانی کۆبانێ، عەینعیسا و سەرێکانی، ٣ شەڕڤان گیانیان بەختکرد و ٤ شەڕڤانیش بریندار بوون.

بە گوێرەی قەسەدە لە ئەنجامی وڵامدانەوەی شەڕڤاناندا لانیکەم ٤٤ چەتە کوژران.

٢٦ی ئوکتوبر: هێرشەکان دژی ناوچەکانی سەرێکانی، کۆبانێ،ئاموودێ ، عەین‌عیسا و درباسیێ بەردەوامە. لەو هێرشانەدا شەڕڤانێکی قەسەدە گیانی بەخت کردووە و ١١ شەڕڤانیش بریندار بوون، قەسەدە ئاشکرای کرد لە بەرەنگاربوونەوەی شەڕڤانانیاندا لانیکەم ٢٩ چەتە کوژراون

٢٧ ئوکتوبر: چەتەکانی دەوڵەتی تورکیە لە دژی گوندەکانی سەرێکان، کۆبانێ و عەین‌عیسا هێرشیان پێکهێنا، بو گوێرەی راگەیندراوی قەسەدە ٣٨ چەتە لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا کوژراون.

٢٨ی ئوکتوبر: لە هێڵەکانی سەرێکانی-زرگان، درباسیێ-تل‌تەمەر و کۆبانێ-عەین‌عیسادا شەڕ و پێکدادان بەردەوام بوو. لەو هێرشانەدا ١٣ شەڕڤانی قەسەدە گیانیان بەختکردووە. و ٢ هاووڵاتی سڤیڵیش بریندار بوون. بە گوێرەی زانیاریەکان لە چارچێوەی پاراستنی رەوادا ٥٦ چەتە کوژراون.