ئاریەن

سەلجوق مزراکلی: تورکیا کەوتووەتە ناو تونێلێکی بێکۆتایی

سەلجووق مزراکلی هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەشاری ئامەد پێش دەستگیرکردنی لەگەڵ ئاژانسی فورات وتوێژێکی کردووە.

مزراکلی رایگەیاندووە: پەرلەمان کار ناکات، یاسا کاریگەر نییە و قەبوڵنەکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نیشانەی ئەوەیە کە وڵات بوتە موڵکی یەک کەس. لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانیشدا دەرکەوت  یاسا و بنەماکانی دیموکراسی نرخی نییە.

ئێمە لە دۆخێکداین کە دەستووری بنەڕەتیش حسابی بۆناکرێت. تورکیایان خستووەتە ناو تونێلێکی تاریک و بێکۆتاییدا و ئەو تونێلە چالێکی ڕەشە کە دەتوانێت هەموو شتێک قووتبدات. ئەوانەی هەوڵ دەدەن تونێلەکە گەلی کورد قووتبدارت بە دڵنیایەوە سەری خۆیانی تێدا دەچێت.

مزراکلی جەختی کردوتەوە: دەسەڵاتداران هەم لە ناوخۆ و هەمیش لە دەرەوە سیاسەتی بێدەنگ کردنی کوردان بەڕێوەدەبەن و بەو ئامانجەش ڕێ و رێبازی جیاواز بەکاردەهێنن.

هاوشان لە گەڵ ئەوان جەهەپەش دەستورنامەی شەڕی پەسەند کردووە.بە پێکهێنانی هاوپەیمانی ئاشتی و دیموکراسی دەتوانرێت دۆخەکە چارەسەر بکرێت. پێویستە سیستمێک بۆ ئاشتی کورد و تورک دابمەزرێنرێت. تا دەوڵەتی تورکیا لە گەڵ کورد ئاشت نەبێتەوە، بە تەنها دەمێنێتەوە.