ئاریەن

کونگرەی ستار: چالاکی ژنان لە ڕۆژهەڵات سەرچاوەی ورە و هێزە بۆمان

کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە لێدوانێکی نووسراودا روو لە ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەینێت: چالاکی ژنان لە رۆژهەڵاتی کورستان بوتە سەرچاوەی هێز و ورە بۆ ئێمە.

لە لێدوانەکەیدا کونگرە ستار رووی کردوتە ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و رایدەگەینێت ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە پاڵپشتی خۆیان بەرخودانی شکۆمەندی رۆژاوایان کردە تێکۆشانێکی هەمەلایەنەی نەتەوەیی.
کونگرە ستار دەستنیشانی دەکات: لە سەد ساڵی رابردوو ئێمە ژنانی کورد کە وڵاتمان کراوە بە چوار پارچە هەمووکات رووبەڕووی پاکتاو کردن بووینەتەوە. سەرەڕای ئەوە گەلەکەمان بە قوربانی دان هەبوونی خۆی پاراستووە. ژنانی کورد لە حەپسەخانی نەقیبەوە هەتا فەرماندە زین کە لەبەرخودانی سەرێکانیدا شەهید بوو لە سەنگەری پێشەوەی تێکۆشان بوونەتە سەرچاوەی ئیلهامی ژنان.

سەبارەت بە چالاکیەکانی پشتیوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ رۆژاوا کۆنگرە ستار رایدەگەینێت هەڵوێستی گەلمان جارێکیتر نیشانی دا هەرچەند نیشتمانمان پارچە کراوە بەڵام لە قۆناغی پێویست گەلەمان دەبێتەوە یەک. دەزانین وەکچۆن پشتمان داوە بە چیا سەرکەشەکانمانەوە، گەر هەروەها پشت بە یەکببەستین دەتوانین هەبوونی خۆمان بپارێزین. ئەو چالاکیانەی کە بەپێشەنگایەتی دایکان و ژنان لە رۆژهەڵاتەوە وەک شەپۆلێک هەموو وڵاتی تەنیەوە بوو بە سەرچاوەی ورە و هێز بۆ ئێمە.

لە بەردەوامیدا کونگرەستار روو بە ژنانی و دایکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەینێت: دەزانین لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ژنان لە دژی زڵم و چەوساندنەوە سەربەرزانەوە بوێرانە ڕاوەستاون. لەم قۆناغە زۆروزەحمەتەدا بەشداری ژنانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەمان بۆ نێو ریزەکانی یەپەژە وەکوو هەڵهاتنی خۆر دڵمانی روون کردەوە.

لە کۆتاییدا کۆنگرەستار دەستنیشانی دەکات: دەیانەوێت گەلەکەمان پاکتاو بکەن. ئەو شەڕە لە دژی دەستکەوتەکانی ژنانە کە قوربانی و رەنج بەدەەستیان هێناوە. شەهید کردنی هاوسەرۆکی پارتی پێشەڕۆژ هەڤرین خەلەف بە دەستی چەتەکانی تورکیە بەڵگەیەکی ئاشکرای دوژمنایەتی لە گەڵ ژنانە. ئێمە دەزانین تەنیا و تەنیا بە یەکگرتن و تێکۆشانی ژنان و گەلان رێگا بەم هێرش و جینوسایدە دەگرێت.