ئاریەن

فۆزا یووسف: سوپای تورکیە فوسفوری سپی و ناپاڵمی بەکارهێناوە

ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری تەڤدەم فۆزا یوسف ڕایدەگەینێت سوپای داگیرکەری تورکیە لە دژی ڕۆژاوا چەندین جار تاوانی شەڕی کردووە. چەکی ناپاڵم و فوسفوڕی سپی بەکارهێناوە.

ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری تەڤدەم فۆزا یوسف بەشداری بەرنامەی ئاکتوێلی تەلەڤیزیۆنی ژن تیڤی بوو. فۆزا یوسف سەبارەت بە دواهەمین ڕەوشی رۆژاوا دەستنیشانی کرد: بڕیاری ئاگربەست هەم لە لایەن قەسەدە و هەم لە لایەن خۆبەڕێوەبەریەوە وەکوو هەنگاوێک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و پاکتاو کردن بووە.

فۆزا یوسف جەختی کردەوە خۆبەڕێوەبەری دموکراتیک هەموو کات بە دوای چارەسەر کردنی کێشەکان بەڕێگای دیالۆگەوە بووە بەڵام ئەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیەیە کە شەڕی هەڵبژاردووە. لە سەرێکانی و گرێسپی خەڵکی مەدەنی کۆمەڵکوژ کران و تاوانی شەڕ پێکهێندرا. بۆ راوەستاندنی ئەوە هەنگاوێکی وامان هەڵگرت. سەرەڕای ئەوەی کە بڕاومان نیە کە تورکیە بەپێی ئەوە بجووڵێتەوە، بەڵام ئێمە بەو ئاگربەستە پابەند بووین. وەکوو قەسەدە و خۆبەڕێوەبەری هەموو شتی پێویستمان بەجێ هێنا. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە و چەتەکانی یەک کاتژمێر نەوەستان لە هێرشەکانیان و ئێستاش بەردەوامن.

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە لە ژێر ناوی ئاگربەست خواستی هێرشەکان دژی خەڵکی مەدەنی داپۆشێنێت. هەوڵیان دا گوشارەکانی رایگشتی جیهان لە سەر ترامپ کەم بکەنەوە.

سەبارەت بە خەڵکی ئاوارە فەوزا یوسف وتی: خەڵک ئاوارە کراو لە شوێنی تر نیشتەجێکران. بۆ سەدان هەزار کەس کە لە گرێسپی و سەرێکانی کۆچبەر بوون کەمپ دامەزراوە. وەرزی زستانیش کێشەکان زیاتر دەکاتەوە.

ئەو ئەندامەی تەڤدەم لە بەردەوامی بەرنامەکەدا وتی: لێدوانی ترامپ ڕیگای تورکیە بۆ پاکتاوی ئیتنیکی کوردان دەکاتەوە. دەبێت گەلی ئێمە بە گارانتی نێودەوڵەتی بگەڕێنەوە بۆ ماڵوحاڵ خۆیان. یا ئەوەی کە قڕکردنێکی ئیتنیکی پێکدێت. ئەو چەکانەی کە ئەردوغان لە دژی ژنان و منداڵان بەکاری هێناوە لە بەردەستدایە. کارەساتێکی مرۆڤی هەیە. لە چوارچێوەی ئاگربەستەکە دەبێت چەتەکانی ئەوانیش لە هەرێمەکە بڕۆنە دەرەوە. داعش لەوێ لە ژێر ناوێکی تر کار دەکات.

چەتەکان کوردان و پێکهاتەکانی تر وەکوو دژمنی سەرەکی خۆیان دەبینن. ماڵی هاووڵاتیان تاڵان دەکەن. لە دوای دەرکەوتنی قەسەدە پاکتاوی ئیتنیکی دەستی پێکرد. ئەوانەی بوونە نێوبژیوان دەبێت بڕۆنە سەرێکانی و ئەوەی لەوێ روودەدات بە چاوی خۆیان ببینن.

لە کۆتاییدا فۆزا یوسف جەختی کردەوە: لە ڕۆژی یەکەمەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە چەندین تاوانی شەڕی پێکهێنا. بومبی فوسفەری و بومبی ناپاڵمیان بە کارهێنا. سەبارەت بەو تاوانانە ئێمە دۆسیەمان ئامادە کردووە و کۆمیسیۆنی بەدوادا چوونمان دامەزراندووە. ئەو کۆمیسیۆنە بڕیارە سەردانی ناوەندە پەیوەندیدارەکان بکات. ئەو دۆسیە دەکەینەوە و تێکۆشانی حقووقی خۆمان بەردەوام دەکەین.