ئاریەن

ئیلهام ئەحمەد: نابێت ئامریکا ڕێگا بە تورکیە بدات ناوچەکە داگیربکات

ئیلهام ئەحمەد ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، رایدەگەیەنێت: نابێت ئه‌مریكا رێگه‌ بدات توركیا ناوچه‌كه‌ داگیر بكات.

ئێوارەی دوێنێ، ئیلھام ئەحمەد ھاوسەرۆکی مەسەدە له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک سیناتۆری ئامریکایی له هەر دوو حزبی دموکرات و کۆماریخواز لە واشنتن پێشوازی لێكرا.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا سیناتۆر گراهام لیسنی وتی: توركیا به‌رپرسه‌ له‌م دۆخه‌ نائارامەی سوریا، باسی له‌وه‌شكرد كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان ئه‌بێت كورده‌كان بیپارێزن به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ كورد بێت.

ناوبراو دەستنیشانی کرد پێویسته‌ هێزێكی بچوكی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ كاربكات و ئاسمانی رۆژئاوای كوردستانیش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پارێزگاری لێبکرێت. پێویستنە ناوچه‌یه‌كی داماڵڕاو لە چەکیش له‌ نێوان توركیا و باکووری سووریا دابمه‌زرێت و‌ هێزێكی نێوده‌وڵه‌تیش چاودێری بكات.

له‌كۆنگره‌كه‌دا ئیلهام ئەحمەد بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌هه‌ڵه‌ ناوبرد. هاوسەرۆکی مەسەدە جەختی کردەوە بڕیاره‌كه‌ زیانی لێداین به‌ڵام چاوه‌ڕوانی قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه‌ین. ئه‌مریكا نابێت رێگه‌ بدات توركیا ناوچه‌كه‌ داگیر بكات. پێویستە ناوچه‌ی دژه‌ فڕین دیاریبكرێت و هێزی نێوده‌وڵه‌تی تێدا جێگیر بكرێت.