ئاریەن

زۆرینەی ئەندامانی کونگرێس بڕیارەکەی ترامپیان شەرمەزار کرد

ئەندامانی کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری کشانەوەی هێزکانی ئامریکا لە سوریەی لە لایەن دوناڵد ترامپ سەروکی ئەو وەڵاتەوە مەحکوم کرد.

کۆمەڵیک لە کۆنگرێس مانەکانی ئامریکاێی دژی بڕیاری سەروک کۆماری وەڵاتەکەیان بۆ کشانەوە لە سوریە پڕۆژە پێشنیاریکیان ئامادە کردبو و بردیانە بەردەم کۆنگرێس و خستیانە دەنگدانەوە.

لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا 354 نوێنەر لەگەل و 60 کەسیش موخالیف بوون. واتە زورینەی کونگریسمانەکانی ئامریکا دژی بڕیارەکەی ترامپ دەنگیان دا.

سەرەنج ڕاکێش ئەوەیە کە لەم دەنگدانە دا زیاتر لە 110 کەس لە ئەندامانی حیزبی کۆماریخواز کە حیزبی سەرۆک کۆمارە دژی بڕیاری ترامپ وەستانەوە.

ماوەیەک بەر لە ئیستا سەرۆک کۆماری ئامریکا بریاری کشانەوەی هێزە ئامریکایەکانی لە سوریە دا و دوای ئەو بڕیارە لە ڕۆژی نۆی ئەم مانگە دا ڕژیمی تورکیە هێرشێکی داگیرکارانەی بۆ سەر خۆبەڕیوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریە دەست پێکرد و سەدان هەزار کەس ئاوارە و سەدان کەسیش بونەتە قوربانی.

ئەو بڕیارەی دوناڵد ترامپ و هێرشی ڕژیمی داگیرکەری تورکیە ناڕەزایەتی توندی ناوخۆیی و دەرەکی لیکەوتەوە بەڵام هەتا ئیستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

ئەگەر چی وەڵاتانی ئەوروپایی و چەندین وەڵاتی دیکەی جیهانی دژی هێڕشی تورکیە ناڕەزایەتیان نیشان داوە و زۆرینەی خەڵکی جیهان دژی بڕیاری ترامپ و هێرشی داگیرکارانەی ئەردوغانن هێرشەکان لەسەر ناوچەک جیا جیاکانی رۆژئاوای کوردستان و باکور و رۆژهەڵاتی سوریە بەردەوامە و ئەرتەشی داگیرکەری تورکیە هەموو جۆرە چەک و بۆمبیک لە زەوی و ئاسمانە دژی شار و گوندەکان بەکار دێنی و سەدان هەزار کەس ئاوارە بوون.

لە کاتێکدا هێرشی تورکیە وەک هەوڵدان بۆ گوڕینی دیموگرافیا و پاکتاوی نەژادی باسی لیوەدەکرێ، هیچ هەنگاوێکی بە کردەوەی وەڵاتان و ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان هەڵنەگیراوەتەوە و تەنیا تەماشاوانی جرم و جینایەت و کۆمەڵکۆژی کوردانن لە لایەن رژیمی تورکیە و ئەردوغانەوە.

بەرخوەدانی شەڕڤانان و ناڕەزایەتیەکانی گەلی کورد و دوستەکانی لە سەرتاسەری دنیا درێژەی هەیە. کوردەکان خوازیاری داخستنی ئاسمانی رۆژئاوان بە ڕوی تەیارە شەڕکەرەکانی ڕژیمی داگیرکەری تورکیەدا بەڵام هەتا ئیستا ناتۆ بێ بەرپرسیارانە چاوەدێری هێرشەکانی تورکیە دەکات کە بە چەکی ئەوان نەتەوەیەک بە بێ ئەوەی هیچ مەترسیەکی لەسەریان هەبوبێ لە لایەن یەکێک لە ئەندامەکانیانەوە کۆمەڵکۆژ دەکرێن.