ئاریەن

سەرهەڵدان چیا: پشتیوانی لە ڕۆژاوا تەنیا ڕێگای سەرکەوتنە

سەر‌هەڵدان چیا ئەندامی مەجلسی پەژاک لە بەرنامەی هێڵی ٣ ئاریەن تیڤیدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیەی دژی ڕۆژواوا و هەڵویستی گەلی کوردی لەم کاتەدا نرخاند. سەر‌هەڵدان چیا ڕایگەیاند، پشتیوانی لە ڕۆژئاوا تەنیا ڕێگای سەرکەوتنە.

سەرهەڵدانی چیا لە سەرەتای بەرنامەکەدا وێڕای ڕێز لە تێکۆشانی گەلی کورد و گیانبەختکردووانی ئازادی وتی: پێویستە لەمکاتەدا جەوانانی هەرچوار بەشی کوردستان بە تایبەتی جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرەی پێشەوەی شەڕ لە بەرامبەر تورکیە ئامادە بن. تاک تاکی کورد پێویستە لە هەموو بوارەکاندا دژی داگیرکاریەکان چالاک بن. پشتیوانی لە ڕۆژاوا و تێکۆشان لە دژی داگیرکاری تەنیا رێگای سەرکەوتنە.

سەبارەت بە ڕۆڵی کەسایەتی و بڕوادارانی ئایینی سەرهەڵدان چیا وتی: دوژمنانی گەلی کورد و ئەردوغان بە ناوەی دین کۆمەڵکوژی گەلی کورد ڕەوا دەکەن. کەسایەتیە ئایینیەکان پێویستە خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و ڕێگای شێخ سەعید پیران، شێخ مەحموودی بەرزەنجی و قازی موحەمەد درێژە پێبدەن.

سەبارەت بە پشتیوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارچەکانی تر بۆ ڕۆژاوا ئەندامی مەجلسی پەژاک رایگەیاند: پشتیوانیەکان پڕشکۆ بوون. ئەو پشتیوانیانە نیشانەی هوشیاری گەلی کوردە. پشتیوانی گەلی رۆژهەڵات بۆ ڕۆژاوا دەیسەلمێنێت کە شۆڕش لە هەر چوارپارچەی وڵاتمان لە دژی هێزە داگیرکەرەکان پەرەیسەندووە. نابێت سەنگەری خیابان بۆ یەک ڕۆژیش چۆڵ بکرێت. خاڵی کردنی ئەو سەنگەرە بە واتای داگیرکردنی لەلایەتن دوژمنەوەیە.

لە بەردەوامیدا سەرهەڵدان چیا جەختیکردەوە پیلانی شەڕ دژی رۆژاوا تەنیا دژی ئەو بەشەی کوردستان نیە بەڵکوو بۆ پاکتاوکردنی هەموو گەلی کوردە. ڕۆژی ٩ی ئوکتوبر کە ساڵیادی پیلانگێری دژی رێبەر ئاپۆیە بە زانابوونەوە هەڵبژێردراوە. ئامانجی ئەوان لە نێوبردنی دەستکەوتەکانی گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریایە.

سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەو شەڕە سەرهەڵدان چیا وتی: دەوڵەت- نەتەوەکانی ناوچەکە ئامرازێکن بۆ پلانەکانی سەرمایەداری تا بە رێگای ئەوان شەڕ و قەیران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قووڵتر بکەنەوە. سیستمی سەرمایەداری و دەوڵەت-نەتەوەکان لە پەرەسەندنی کۆنفدڕاڵیسمی دموکراتیک دەترسن. کونفدراڵیسمی دموکراتیک مودلی ژیانی هاوبەش و ئاشتیانەی گەلانە. ئەو هێزانە ناتوانن کۆنفدڕاڵیسمی دموکراتی قەبووڵ بکەن و لە دژی پیلانگێڕی دەکەن.

سەرهەڵدان چیا ڕایگەیاند: نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ ڕۆڵیان نەماوە. نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێکخراوی نەتەوەکان نیە، بەڵکوو رێکخراوەی دەوڵەتەکانە. ئەو ڕێکخراوەیە تەنیا بەرژەوەندی گەلان لە بەرچاو دەگرێت و گەلان بە لایەوە گرینگ نین، ئاوڕ لە کومەڵکوژی ئەوانیش ناداتەوە.

لە بەرامبەردا دەبێت هەنگاوی کرداری هەڵبێنین، گەلی کورد هێزی سیاسی و سەربازی خۆی هەیە کە دەتوانێ وڵامی هەموو هێرشێک بداتەوە. هەرچەندە هێرشەکان دژی ڕۆژاوا تەشەنە دەکات، ئەوەندەیش تێکۆشان و بەرخودان پەرەدەستێنێت.

قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشانی گەلی کورد دەستیپێکردووە. گەلی کورد ئاکتۆرێکی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە بۆ مافە رەواکانی خۆی تێکۆشان و چالاکی سیاسی دەکات. هەروەها هێزەکانی خاوەن ئەخلاق و ویجدانەکانی جیهان پشتیوانی لە تێکۆشانی گەلی کورد بۆ چارەسەری کێشەی کورد دەکەن.

سەرهەڵدان چیا ئەندامی مەجلسی پەژاک لە کۆتایدا وێڕای بیرهێنانەوەی مەترسی کۆمەڵکوژی کوردان رایگەیاند: پشتیوانی گەلی کورد و ئازادیخوازان لەو شەڕەدا لە تێکۆشەرانی باکووری سووریا پشتیوانی لە دەستکەوتە دموکراتیکەکانە. کەمتەرخەمی لەم کاتەدا بە واتای لە نێوچوونی فیزیکی گەلی کوردە. پێویستە گەلی کورد و هەموولایەنە سیاسیەکان بەشداری گۆڕەپانی شەڕ و تێکۆشان بن.