ئاریەن

کڕیکارانی هەفت تەپە دژی پێشێڵکاریەکان لە ناڕەزایەتەیەکانیان بەردەوامن

ناڕەزایەتی و گردبونەوەی کرێکارانی حەفت تەپە بەردەوامە و ژمارەیەک کرێکار دەستگیرکراون و ناڕەزایەتی لە ئێران کرێکارانی کارگەی ئازەرئاویشی گرتەوە.

ئەمڕۆش لە ١٥ەمین ڕۆژدا جارێکی تر کرێکارانی نەیشەکری حەفت تەپە ناڕەزایەتیەکانی خۆیان درێژە پێدا، و ١٤ کرێکار لەلایەن هێزەئەمنیەتیەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراون هەروەها هەفتەی ڕابردوش ٤٠ کرێکار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژێمی ئێرانەوە بانگهێشتکراون بۆ لێکۆڵینەوە و تائێستا ٢٥ کرێکار لە سەر کارەکانیان لابراون.

گردبونەوە و ناڕەزایەتی کرێکارانی هەفت تەپە بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ڕۆژانی ڕابردودا چەندین کرێکار لە کارەکانیان دورخراونەتەوە.

هاوکات ئەمڕۆ لە دوەمین ڕۆژدا کارگەی ئازەر ئاو لە تاران بەردەوامن لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پێنەدانی حەقدەستی کاریان.

گردبونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی ئازەر ئاو، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سەر بەڕژێمی ئێرانەوە هێرشیان کرایە سەر و بەبەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ بڵاوەیان پێکرا.

کرێکاران و پیشەوەران لە جوگرافیای ئێراندا، بەردەوام پێشیلکاری بە مەفەکانیان دەکرێت و لەژێرفشار و ڕێگریەکانی هێزە ئەمنیەکاندا بەدەست گیرکردن و زیندانی کردن بێبەشن لەوەی کە سەندیکای تایبەت بەخۆیانیان هەبێت.