ئاریەن

قەسەدە: بۆ پاراستنی خۆمان چرکەیەک ڕاناواستین

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سووریای دموکراتیک لە لێدوانێکدا بانگەوازی لە هەموو پێکهاتەکان کرد، کە بە هەموو هێزەوە وڵاتی خۆیان بپارێزن. قەسەدە جەختی کردەوە: ئیمە وەکوو هێزەکانی سووریای دموکراتیک چرکەیەی لە پاراستنی خۆمان راناوەستین.

ئەمڕۆهاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزەکانی لە شاروچکەی سەرێکانی کانتۆنی حەسەکە و هەروەها گرێ سپی لە هەرێمی فورات کشاندەوە.

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سووریای دموکراتیک قەسەدە سەبارەت بە کشانەوەی ئەو هێزانە و هەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە لێدوانێکی نووسراوی بڵاو کردەوە.

لە سەرەتای ڵێدوانەکەی هێزەکانی سووریای دموکراتیکدا هاتووە: سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی ئێمە بۆ ئەوەی کە لە دەوڵەتی تورک ئوپراسیۆنی نزامی لە دژی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لپێکنەهێنێت و هەروەها بنیاتنانی میکانیزمێک بۆ ئاسایشی سنوور هەموو ئەرکێکی خۆمان جێبەجێ کرد، بەڵام هێزەکانی ئامریکا ئەرکەکانی خۆیان پێکنەهێنا و هێزەکانیان لە هەرێمە سنووریەکان لە گەڵ تورکیە کشاندەوە. ئێستاش تورکیە ئامادەکاری بۆ هێرشی داگیرکاری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەکات.

قەسەدە لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا جەخت دەکاتەوە: ئەو هێرشەی تورکیە لە دژی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کاریگەریەکی نەرێنی گەورە دەکاتە سەر شەڕ دژی چەتەکانی داعش. هەر وەها هەموو هەوڵەکانی ساڵەکانی رابردوو بۆ پاوەجێیی لە ناوچەکە لە نێو دەبات.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا هیزەکانی سووریای دموکراتیک رایدەگەینێت: ئێمە وەکوو قەسەدە چرکەیەک بۆ پاراستنی خۆمان ڕاناوەستین. بانگەوازی لە گەلی خۆمان و هەموو پێکهاتەکانی عەرەب، کورد، سوریانی و ئاشووری دەکەین کە یەکگرتوو بن و هاوشانی هێزەکانی خۆیان بوەستن، تاکوو وڵاتی خۆیان لە هێرشی تورکیە بپارێزن.