ئاریەن

وەزیری دەروەی ئامریکا: هەڵس و کەوتەکانی تورکیە بە هیچ جۆرێک جێگەی قەبوڵکردن نین

مایک پومپیو وەزیری کاروباری دەروەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا بە سەروک وەزیرانی یونانی وتوە، هەڵس و کەوتەکانی رژیمی تورکیە بە هیچ جۆرێک جێگەی قەبوڵکردن نین.

سەروک وەزیرانی یونان کیریاس میتسوکیس رۆژی شەمە لەگەل وەزیری دەروەی ئامریکا مایک پومپیو کۆبونەوە و سەروک وەزیرانی یونان داوای لە پومپیو کردوە کە ئامریکا یارمەتی یونان بدات بۆ چارەسەری کێشەکانی ناوبەری ئەوان و تورکیە.

سەروک وەزیرانی یونان بە پومپیوی وتوە، هەڵس و کەوتی تورکیە لە باشوری جەزیرەی قوبرس پێشێلکردنی ئاشکرای سەربەخۆیی ئەو جەزیرەیەیە و ئێمە دەمانەوێ کە یاسا ناونەتەوەیەکان پەیڕەو بکرێن و داوا لە ئامریکا دەکەین لەمبارەوە ڕوڵی ئەرێنی بگێڕێ.

لە وەڵامدا پومپیو وتی، هەڵس کەوتی تورکیە لە ئاوەکانی دەریای مەدیتەرانەدا جێگەی قەبوڵ کردن نین و ئێمە بە تورکەکانمان وتوە کە گەڕان بەدوای سەرچاوە سروشتیەکان لەو شوێنانەدا قەبوڵ ناکەین و هەروەها بە شوێن ڕیگەچارەی یاسای دا دەگڕین بۆ پرسگرەکە.

کێشەی نێوان تورکیە و یونان دوای ئەوە پەرەی گرت کە تورکیە کەشتیەکی بە دوادا گەڕانی گازی سروشتی ناردوەتە ئاوەکانی دەریای مەدیتەرانە لە باشوری قوبرس.

وڵاتانی فەرانسە و ئیتالیا پێشتر لە لایەن حکومەتی قوبرسەوە ئیزنیان وەرگرتوە کە لەو شۆینەدا هەوڵی دۆزینەوەی گازی سروشتی بدەن.

هەر لەو پێوەندیەدا ماوەیەک لەمەبەر یەکیەتی ئەوروپا بە ڕاگەیاندراوێک ئەو کارەی تورکیەی مەحکوم کرد و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر تورکیە بەردەوام بێت لەو کارەی ئەوا ئەوانێس هەڵویستی پێویستیان دەبێت.

هاوکات رێکەوتنێکی گرینگ لە نێوان وەزیری دەروەی ئامریکا و هاوتا یونانیەکەیدا ئیمزا کراوە کە دوو خاڵی سەرەکی لە خۆ دەگرێ.

یەکەم خاڵی ئەو رێکەوتنە ئەوەیە کە ئامریکا بنکە سەربازیەکان لە چوار شوێنی ستراتیژی یونان دا بگرێتە دەست و دووهەم خاڵیش ئەوەیە کە هێزی پولیس و هێزەکانی دیکەی دەریای و ئاسمانی یونان بە چەک و ئامرازی پێشکەوتو تەیار بکرێن.

ئەو رێکەوتنەی ئامریکا و یونان ئەردوغان و رژیمەکەی توڕە کردوە و خۆیان بە دار و بەردا دەدەن.
کێشەی نێوان تورکیە و یونان ریشەیەکی قوڵ و مێژوویەکی دووری هەیە.یەکەمجار تورکەکان لە ١٤٥٣ دا ئیستانبولیان داگیر کرد و کوتاییان بە دەسەڵاتی یونانی باستان لەوێدا هێنا.

لە سەد ساڵی بیستا ئاڵۆزی نێوان یونان و تورکیە زیادی کرد و ئەرتەشی تورکیە پەلاماری جزیرەی قوبرسی دا کە دەیانەویست بکەونە سەر وەڵاتی یونان. ئەرتەشی تورکیە بە بیانوی پاراستنی تورکەکانی قوبرس ٣٨ لە سەدی ئەو جزیرەیەی داگیر کرد.

لە ساڵی ١٩٧٤ بەملاوە تورکیە و یونان لە ناکۆکی قوڵدا دەژین و پێوەندی ڕاستەو ڕاستی دیپلۆماسیان نیە.