ئاریەن

هاوسەرۆکی تەڤدەم: ئەردۆغان بڕیاری شەڕی داوە و ئێمەش خۆمان دەپارێزین

هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک تەڤدەم ڕایگەیاند: ئەردۆغان بڕیاری شەڕی داوە و ئەوانیش خۆیان دەپارێزن و جەختی کردەوە تورکیا، سوریا، ڕووسیا و ئێرانە بڕیاری شەڕیان داوە و داوای لە گەلانی هەرێمەکە کرد لەدژی هێرشەکان یەکدەنگ بن.

ئەردۆغان دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوام هەڕەشە دەکات و دوایین جار باسی شەڕیکی قوڕسی کرد و وتی: شەڕەکە ئەوەندەی ئەمڕۆ یان سبەینێ نزیکە.
غەریب حسۆ هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتی تەڤدەم لە بارەی هەڕەشەکانی ئەردۆغان لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات وتوێژێکی کرد.

غەریب حسۆ هەڕەشەکانی تورکیای وەک پلانی تورکیا، سوریا، ڕووسیا و ئێران لەقەڵەمدا و داوای لە گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە کرد لە دژی هێرش و هەڕەشەکان یەکدەنگ بن و وتی: بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان ئەردۆغان تاوانبارە و دەیەوێت کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات. ئێمە لەدژی هێرشەکان تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەینن. هێزە نێودەوڵەتیەکان و ڕژێمی سوریا بە پێویستیان نەزانی یاسا نێودەوڵەتیەکان بهێنە بیری دەوڵەتی تورکیە. لە بەر ئەوە سنورەکەی تێدەپەڕێنێت. ئەردۆغانیش بەو هۆیەوە لەدژی گەلی کورد، گەلانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڕیاری کۆمەڵکوژی داوە و بە قسەی خۆی دەیەوێت سبەینی یان لە سبەینێ زووتر هێرش بکات. پێویستە گەلانی تورکیا بزانن ئەردۆغان هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی قەیرانەکانی تورکیا و ئاکەپە بشارێتەوە شەڕ دروست بکات. بەڵام چارەسەری قەیرانی تورکیا لە تورکیایە و لە سوریا نییە. ئەردۆغان لە ڕێگەی چەتەکانیەوە هەموو هەوڵێکی تێکدەرانەی دا، بەڵام تێکچوو. تاڵان، تیرور و چەتەگەریەکەی لە هەموو جیهانا ریسوا بوو. ئێستاش دەیەوێت لە ڕیگەی تیرور و داگیرکەری ئەنجامێک بەدەستبهێنێت.

حسۆ جەختی کردەوە: گەلانی هەرێمەکە لەبەرامبەر داگیرکەری دەوەستنەوە. گەلانی ئێمە لە دژی داگیرکەری لەسەر پێن. بە چالاکیەکانی خۆیان، بە سیاسەتی خۆیان و بە پاراستنی خۆیان لە دژی دەوەستنەوە. بەڵام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگە. پێویستە هەموو کەس بزانێت کە ئێمە بەرگیری دەکەین. گەلانی هەرێمەکە لە یەک کەشتیدان و ئێمە یەکدەنگی خۆمان دەپارێزین.

غەریب حسۆ رایگەیاند ئەردۆغان تەنیا نییەو بە پشتگیری ڕووسیا و ئێران و لە چوارچێوەی پلانێکی یەکگرتوودا کە ڕژێمی سوریاش لەناودایە، هەڕەشە دەکات. ڕژێمی سوریاش شەریکی هەڕەشە و هێرشەکانە. هاوکات لە گەڵ هەڕەشەکانی ئوردۆغان ڕژێمیش هێرش دەکاتە سەر قەسەدە و ئەمەش نیشان دەدات بەیەکەوە پلانیان داڕشتووە. لە پشت ئەوانیشەوە ئێران و ڕووسیان و پلانەکە بەیەکەوە ئەنجامدەدرێت.

حسۆ داوای لە گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە کرد، لەدژی هەڕەشەکان هەستیار بن. ئەردۆغان و هاوپەیمانە فاشیستەکانی لە کوێ کورد دەرفەتێکی هەبێت، هەوڵی لەناوبردنی دەدەن. ئەگەر یەکگرتوو نەبین، ئەگەر خاوەنداری لە یەکتری نەکەین، سەرەی هەموو کەسێک دێت. ئەگەر هەموومان بە یەکگرتوویی بەیەکەوە بین، ڕای گشتیش پشتگیریمان دەکات. بانگمان بۆ هەموو پارتە کوردیەکان هەیە، بێدەنگ نەبن و دەنگیان بەرز بکەنەوە.