ئاریەن

یەرەکە دەنگۆی کوشتنی فەرماندەیەکی سپای پاسدارانی ڕەت کردەوە

یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان “YRK” رایگەیاند، رووداوی کوشتنی فەرماندەی سوپای پاسداران لە شنۆ هیچ پەیوەندیەکی بەوانەوە نیە.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە لە لێدوانێکدا رایگەیاند: لە رۆژانی رابردوودا بەڕێگای ژمارەیەک میدیای شەڕی تایبەتی رژێمی داگیرکەری ئێران و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هەندێک میدیای سێبەر، هێرشێکی ناڕەوا دەکرێتە سەر پژاک و یەرەکە. ئەو تۆمەتانە بە مەبەستی رەوایەتدان بە ملیتاریزەکردنی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

لە بەردەوامی لێدوانەکەی یەرەکەدا هاتووە: هەندێک لە میدیا و لایەنەکان کوشتنی فەرماندەیەکی پلەبەرزی سوپای داگیرکەری ئێران، لەناوچەی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان گرێ دەدەن بە پژاک و یەرەکەوە.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا یەرەکە جەخت دەکاتەوە بۆ رای گشتی رادەگەیەنین کە ئەو رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نەبووە، ئێمە هێزێکی خاوەن ئیدیۆلۆژی و دیسیپلینن و لە هەموو جۆرە چالاکیەکمان خاوەندارەتی دەکەین.