ئاریەن

مەسەدە بۆ نەتەوەیەکگرتوەکان: بەبێ نوێنەرانی خۆسەر لەنوسینەوەی دەستوردا لیژنەکە سەرکەوتو نابێت

ئەنجومەنی سوریایی دیموکراتیک، مەسەدە، نامەیەکی کراوەی بۆ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان، ئەنتۆنیۆ گۆترێس و نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری سوریا، گەیر پیدێرسۆن، نارد لەبارەی لیژنەی نوسینەوەی دەستوری نوێی سوریا و ئاماژە بەوەکراوە کارەکانی ئەو لیژنەیە بەبێ نوێنەرانی فیدراسیۆنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە نوێنەرایەتی گەلنا دەکات سەرکەوتو نابێت.

نامە کراوەکەی مەسەدە بۆ نەتەوەیەکگرتەوەکان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان دا بەم شێویە بڵاوکراوەتەوە:
لەگەڵ هەوڵەکانی نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کۆتاییهێنان بەئاڵۆزیەکان و رێگە چارەسەری سوریا کە ماوەی ٩ ساڵە بەردەوامە، لەم دواییانەدا لیژنەی نوسینەوەی دەستور لە سێ لایەن پێکهێنرا، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە نوێنەرایەتی پێکهاتە جیاوازەکان دەکات و لەبەرامبەر رێکخستنی فاشیستیانەی داعش و ئەلنوسەرە و هاوکارەکانی دیکەی ڕاوەستانەوە و مۆدێلێکی نوێی پێشکەشی سوریا کرد و لەهەمان کاتیش دا ئارامی و ئاسایشی ناوخۆی دەستەبەرکرد. کەئەوەش بەخوێنی هەزاران شەهیدی هیزەکانی سوریای دیموکرات، قەسەدە، داعشی لەناوبرد بەهاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی.

لە ئێستاشدا هەموو لایەک دەزانێت تێکۆشانی بۆ ووشکردنی سەرچاوەکانی توندوتیژی و ڕیشەکێشکردنی ئایدۆلۆژیای ئەوشانە شاراوانەی داعش دەکات.

لە ئێستادا هەرێمێکی ئارام هەیە کە ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەگرێت و دەستوەردان لە کاروباری ووڵاتانی دەرەوە ڕەد دەکاتەوە.

لە هەرێمەکاندا بەڕێوەبەرایەتی مەدەنی هەیە و موڵکی هەموو پێکهاتەکانی باوکورو ڕۆژهەڵاتی سوریایە و خزمەتی ٥ ملیۆن خەڵکی سوریا دەکات کە نزیکەی لەسەدا ٣٠ی خاکی سوریادا دەژین، هاوکات باوەشی بۆ سەدان هەزار لە خەڵکی سوریا کردۆتەوە و بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە ئاوارەبوون و لە ڕووی پێشکەوتنەوە هەنگاوی گرنگ دەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر نزیکەی ٧٠ هەزار چەکداری داعش و بنەماڵەکانیان کە ژمارەیەکی زۆریان خاوەنی ناسنامەی سوری نین بەخێودەکات، ئەم ژمارەیەش بارێکی قورسە لەسەر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و ئارامی و ئاسایشی هەرێمی و جیهانی دەخاتە مەترسییەوە.

لە بەردەوامی نامەکەدا مەسەدا جارێکی تر بڕوابونی خۆی بۆ چارەسەری پرسەکان لەڕێگەی میکانیزمەکانی ووتوێژ و چارەسەری سیاسی پشتگیری دەکاتەوە و دەشڵێت پێکهێنانی لیژنەی دەستوری بنەڕەتی و دورخستنەوەی نوێنەرانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک سوپرایز دەبینین و پێشێلکردنی مافەکانی ئێمەیە، ئەم دورخستنەوەیە واتای دورخستنەوەی نوێنەری ١١ هەزار شەهید لە پێناوئاسایش و ئارامی سوریا و هەرێمی و جیهانیە و نادادپەروەرانە لە قەڵەمی دەدەین.

لە درێژەی نامەکەدا مەسەدە، ڕایدەگەیەنێت، بەشداری پێکردنی هەندێک لایەن کە هیچ کاریگەریان لە ئاڵۆزییەکانی سوریادا نیە و پێکهاتە جیاوازەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەم نا دادپەروەرییە پەسەند ناکات. ئەمەش ئەوە نیشان دەدات نییەتی باش بۆ ئارامی و یەکێتی سەریا و گەلەکەی نابینرێت.

لە کۆتایی نامە سەر ئاواڵاکەی ئەنجومەنی سوریایی دیموکراتیک دا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆترێس و گەیر پێدرسۆن، هیوای ئەوەدەکەن پێدرسۆن بتوانێت ڕاوێژ لەگەڵ هەموو هێز و لایەنەکانی سوریا بکات ڕێککەوتنێک دروست بکات، دەشڵێن هێشتا بڕوایان بەڕۆڵی نەتەوەیەکگرتوەکان و نوێنەریان لە سوریا هەیە بتوانێت بەهەڵوێستەکانیان یەکسانی دروست بکات لە پێناو سوریا و هیوای گەلانی بۆ ئارامی و ئاسایش و گۆڕانکاری دیموکراتیانە.