ئاریەن

ژنە رۆژنامەوانێکی ڕوسی بە لە ئێران دەستگیر کرا

یولیا توزیک رۆژنامەوانی ڕوسی دوای ئەوە سەردانی تارانی کردوە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی رژیمەوە لە هوتێلێکدا دەستگیر کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کردوە کە یولیا پێشتر وەک رۆژنامەوان کاری کردوە و ماوەیەک لە تارانەوە راپۆرتی ئامادە کردوە.

چەند مانگ لەمەوبەر لە لایەن کەسانێکی پلەداری رژیمەوە پێوەندی بە یولیاوە دەکرێ و بانگهێشتی تارانی دەکەن کە گویا ئەتوانی وەک رۆژنامەوان لەویدا کار بکات. بۆ ئەو مەبەستە یولیا چەند جار سەردانی تارانی کردوە.

لە دواین سەفەری ناوبرادا بۆ تاران سەرەتا پاسپورتەکەیان لێوەرگرتوە و وتویانە کە لە کاتی گەڕانەوەدا پێی ئەدەنەوە بەڵام دواتر هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیم چونەتە ئەو هوتیلەی یولیای لێ بووە و دەرگای هوتێلەکەیان شکاندوە و ناوبراویان لەگەل خۆیانا بردوە.

سەبارەت بەو بابەتە حکومەتی مۆسکۆ سەفیری رژیمیان لە وەڵاتەکەیان بانگهێشت کردوە و رونکردنەوەیان لێ خواستەوە.

بنەماڵەی یولیا رایان گەیاندوە لە کاتی دەستگیر کردنیەوە تا ئێستا تەنیا یەک دەقیقە بە تەلەفون قسەی لەگەلا کردون و ئیتر چارە نوسی نادیارە.

کاربەدەستانی رژیم ئاشکرایان کردوە کە بەیانی یولیان دەبەنە بەردەم دادگا.

رژیم بەردەوام کەسانی چالاک و رۆژنامەوانی دوو پاسپۆرتی کە هەم ئێرانی بوون و هەم وەڵاتی دیکەیان هەبووە دەستگیر و زیندانی کردوە. ئەوە یەکەم جارە لەم ساڵانەی دواییدا وەڵاتیەکی وەڵاتێکی بێگانە لە ئێرانا دەسگیر بکرێ.

پێوەندی و هاوکاری رژیمی ئێران و روسیە گەرم و لە ئاستێکی باش دا بووە و لە روداوەکانی سوریەدا زیاتر لێک نێزیک بونەوە، ئیستە کە گوشاری کۆماڵگای ناودوڵەتێ دژی رژیم زیاد ئەکات سەرەنج ڕاکێشە کە وەڵاتی نێزکترین هاوپەیمانی دەگرێ و زیندانی دەکات. لەوە ئەچی کاربەدەستانی رژیم هیواشیان بە موسکۆ نەمابێ و دەبێ چاوەڕوانی ئەنجامی دژ کردەوەکان بین.