ئاریەن

ئەمڕۆ ٢٣ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی شەهید سیروان و هاوڕێیانی دا تێپەڕدەبێت

بیست و سێ ساڵ لەمەوبەر دوکتور سیروان و هەڤاڵەکانی کەوتنە بەر هێرشی چەکداری و گیانیان بەخت کرد.

کاوە عەلی ساڵح ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی چەمیلە لە دەڤەری شارباژێڕا لە دایک بووە.
کاوە عەلی ساڵح قۆناخەکانی خۆێندنی تێپەڕاند و لە زانکۆی بەغداد زمانی ئینگلیزی تەواو دەکات.
وەک لاوێکی بەرپرسیار بەرانبەر بە رەوشی کۆمەڵگا و مەیل و ئیرادەی بۆ ئازادی دەست بە تێکۆشانی سیاسی دەکات و ئەبێتە ئەندامی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.

کاوە عەلی لە بەردەوامی چالاکیە سیاسیەکانیدا دەبێتە ئامانجی هیزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئەو کاتەی عیراق و ناچار دەبێ روو لە پەنابەری بکات و ساڵی ١٩٨٥ لە وەڵاتی دانمارک دەگیرسێتەوە.

لە ژیانی پەنابەریدا لەگەل کار و خەباتی تەڤگەری پارتیا کارکەرێن کوردستان پ ک ک ئاشانایی پەیدا دەکات و ساڵی ١٩٩٠ روودەکاتە ئاکادیمی پەروەردەی پ ک ک و بەشداری خولەکانی پەروەردەی ڕیبەر ئوجەلان دەبێت.
کاوە عەلی، ساڵی ١٩٩١ دەگەڕیتەوە وەڵات و روو لە دەڤەرەکانی خۆاکورک دەکات و نازناوی دوکتور سیراون وەردەگرێ و ئینجا وەک تێکۆشەڕیکی دۆزی ئازادی و دیموکراسی کوردستان لەگەل پۆلێک لە هاوبیرەکانیدا پارتی ئازادی کوردستان پاک دادەمەزرێنن. هەمان ساڵ راپەرینی گەلی باشور دژی داگیرکاری رویدا و دوکتور سیروان و هەڤاڵەکانی روڵیکی بەرچاویان لەو سەرهەڵدانانەدا گێرا.

ساڵی ١٩٩٥ دوکتور سیروان و هاوبیرەکانی تەڤگەرێکی نوێیان بە ناوی یەکیەتی نەتەوەی دیموکراتی کوردستان دامەزراند و بو بە سکرتێری ئەو ڕیکخراوەیە. پارتی یەکیەتی دیموکراتی کوردستان لە ماوەیەکی کەم لە تێکۆشاندا کاریگەریەکی بەرچاوی بۆ ژیانەوەی بیر و بەرپرسیارەتی نەتەوەی گێڕا.

رۆژی چواری ئوکتوبری ١٩٩٦ لە کاتێکدا دوکتور سیروان و هەڤاڵەکانی خەریکی کار و خەباتی شوڕشگێرانە بون لە لایەن چەکدارەکانی پارتی دیموکرات، پارتیەوە هێرشیان کرایەوە سەر و لەگەل ٤ کەس لە هەڤاڵەکانیدا شەهید کران.

لە کاتێکدا لە شەڕی ناوخویی نێوان یەکیەتی و پارتیدا دوکتور سیروان و هەڤاڵەکانی بیلایەن بون و دژی ئەو شەڕە هەڵویستیان هەبوو وهەوڵیان ئەدا کە کۆتایی بە شەڕی ناوخۆێی بێنن و کورد بتوانی چارەنوسی خۆی دیاری بکات، چەکدارەکانی پارتی کە لە ٣١ ئابی هەمان ساڵ چوبونە بەرەی رژیمی سەدام حوسەینەوە بێ هێج هۆکارێک لە گوندی قەڵاچوغەی سەی کەریم لە ئاغجەلەر هێرش دەکەنە سەریان و هەر ٥ یان شەهید دەکەن.

ناوی ئەو ٥ شەهیدە بەمجۆرەیە.، دوکتور سیروان،حاجی قامشلۆیی، بابان، دیلان ماردینی و عەگید گەرمیانی.