ئاریەن

لابردنی سفرەکانی پارە تەنیا بۆ جوانکاریە

کاربەدەستانی رژیمی ئێران بۆ پەردەپۆش کردنی قەیرانی ئابووری ڕێگای لابردنی سفرەکانی دراوی ئێرانی واتە تمەنیان گرتە بەر. ئەمڕۆ بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی رژیم دانیبەوەداناوە کە ئەو کارە تەنیا بۆ جوانکاریە.

عەبدولناسر هیمەتی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی ئێران جەختی کردوتەوە هەڵاوسانی ئابووری درێژخایەن دراوی ئێرانی کەم بایەخ کردوەتەوە و گۆڕینی روواڵەتی پارەکان پێویستە. بە وتەی ناوبراو لە دوای لابردنی سفرەکان ژمارەی سکەناسی نێوبازار لە ٩ میلیارد کەم دەبێتەوە بۆ ٢،٢ میلیارد. ناوبراو هەروەها رایگەیاند پرووسەی خستنە بازاڕی پارەی نوێ لانیکەم چوار ساڵ دەخایەنێت.

ئابووریناسان کێشەکانی سیستمی ئابووری ئێران لە پەیوەندی بە سیستمی سیاسی و گەندەڵیی جیگرتوو لەو سیستمە دەزانن و رایدەگەینن بە کەم کردنەوەی سفرەکان تەنیا رواڵەتی ئەو کێشەیە بۆ ماوەیەکی کاتی دادەپۆشرێت.