ئاریەن

سەدان کەس دوای دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس هاتنە سەر شەقام

ئەمڕۆ سەدان کەس لە خەڵکی ناوچەی بەختیاری لە دوای ئەوەی کە دەنگۆی تووشبوونیان بە نەخۆشیەک گشتگیر بڵاو بوویەوە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان دەربڕی.

خەڵکی گوندی “چنار مەحموودی” سەر بە شاری لوردەگان لە ناوچەی بەختیاری لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان سەبارەت بە تووشبوونیان بە ڤایرووسی ئەیدز هاتنە سەر شەقام.

کاربەدەستانی رژیمی ئێران لە ناوچەکە، وڵامێکی روونیان سەبارەت بەو کێشەیە نەداوەتەوە. بەڵام ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان لەو بارەیەوە بەڕێوەبردووە.

دەگوترێت زیاتر لە ٢٠٠ هاوڵاتی گوندەکە تووشی ڤایرۆسی ئەیدز بوون.

خەڵکی گوندەکە بەکارهێنانی کەلوپەلی حجامەت و کەرەستەی پزشکی لەلایەن نەخۆشخانەی گوندەکەوە بە هۆکاری تووشبوونیان بە ڤایرۆسی ئەیدز دەزانن.