ئاریەن

یەرەکە ناسنامەی گەریلایەکی گیانبەختکردووی ئاشکرا کرد

یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە لە لێدوانێکدا ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە ٩ی خەرمانان لە دۆڵی قاسملوو گیانی بەختکردووە.

یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە لە سەرەتای لێدوانێەکەیدا رایگەیاند: هەر وەک ئاگادارن هێرشی هەمە لایەنە و بەرفراوان لە شوێنە جیاوازەکانی کوردستان لە سەر گەلی کورد و دەسکەوتەکانی بەڕێوەدەچێت.هاوکات ئەو هێرشانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەردەوامە.

سەرەڕای ئەوەی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆخی پاراستندان، دەبنە ئامانجی هێزەکانی ڕژیمی داگیرکاری ئێران و گروپە کۆنتراکانی سەر بەو رژیمە داگیرکەرە. ئێمە وەکوو یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان وڵامی پێویستی ئەو هێرشانەمان داوەتەوە و هیچ هێرشێکمان بێوڵام نەهێشتوتەوە.

لە بەردەوامی لێدوانەکەی یەرەکەدا هاتووە: لە ڕێکەوتی ٩ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی لە هەرێمی دۆڵی قاسملوو و لە چیای مادخ سەر بە شاری ئورمیە ‌هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران لە دژی هێزەکانی یەرەکە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان دەست پێ دەکەن. لە ئەنجام دا لە نێوان هێزەکانی داگیرکەری ڕژیم و یەکینەکانی ئێمەدا شەڕ و پێکدادان ڕوودەدا. لە ئاکامی ئەو شەڕەدا هەڤاڵێکمان بە ناوی شەڕوان وڵات وێڕای شەڕێکی قارەمانانە پەیوەستی کاروانی شەهیدان دەبێت.

بە گوێرەی لێدوانەکەی یەرەکە ناسنامەی ئەو گەریلایە بەمجۆرەیە:

ناو: هێمن قەمەری
ناسناو: شەڕڤان وەڵات
شوێنی لە دایکبوون: کامێران
ناوی دایک: ڕۆزیە جەوانمەردی
ناوی باوک: فەتحوڵڵا قەمەری

یەرەکە سەبارەت بەو گەریلا گیانبەختکردووە رایگەیاند: هەڤاڵ شەڕوان نموونەی ڕاستەقینەی فیداکاری و دڵئاوەڵایی و تێکۆشەریی بوو. کەسایەتیێکی کراوە و بەتوانا و ماندوویی نەناس بوو لە خەباتدا. خاوەن پێوانەی ئەخلاقی بەرزی شۆڕشگێڕی بو.، لە چەند ساڵەی خەباتیدا بە هەموو هێز و توانا تێکۆشانی بەڕێوەبرد. جێگای متمانەی ڕێکخستن و گەلەکەمان بوو.

لە کۆتاییدا یەرەکە رایگەیاند:بە بۆنەی شەهادەتی هەڤاڵمان شەڕڤان وەڵات پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی دەکەین و سەرساغی لە هەموو گەلی وڵاتپارێز و نیشتمان پەروەرمان دەخوازین و بەڵێنی درێژەپێدان و بە ئەنجام گەیاندنی خەبات و تێکۆشانی شەهیدان دووبارە دەکەینەوە.

بە پێی ئەو زانیاریەی بە ناوەندی دەنگوباسی ئاریەن تیڤی گەیشتووە ئەمڕۆ گەلی نیشتمانپەروەری کوردستان ڕوویانکردوتە ماڵی باوکی گیانبەختکردوو شەڕڤان وەڵات لە گوندی هەنیمن لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە. ڕێوڕەسمی ئەو گیانبەختکردووەی ڕێگای ئازادی بە بەشداری هەمەلایەنەی ژنان و جەوانان بەڕێوەدەچێت. بانگەوازی شەهید نامرن لە مەراسیمەکەدا دەنگی دەدایەوە. گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەبێ گوێدانە ئاستەنگیەکانی رژیمی داگیرکەری ئیران خاوەندارەتی لە گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی دەکەن.