ئاریەن

دوای هەژدە ساڵ لێکەوتەکانی 11 سپتامبر هێشتا بەرۆکی گەلانی بەرنەداوە


یازدەی سپتامبری 2001 سەرەتای شەڕێکی درێژ ماوەیە کە هەژدە ساڵە بەردەوامە. یازدەی سپتامبر کە بە رفاندن و تەقاندنەوی چەن فرۆکە و باڵەخانەی بازرگانی بوو بە سەرەتای مێژوویەکی پڕ لە تراژیدی هەتا ئێستا لایەنە شاراوەکانی نەزانراوە. یازدەی سپتامبر چی بوو دواتر چی بە دوادا هات؟

رۆژی یازدەی سپتامبری 2001 رۆژێکی ئاسایی نەبوو. چوار فڕۆکەی نەفەر هەڵگر لە ناوخوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا لە لایەن گروپێک تێرورسیتەوە ڕفێنران و دواتر خۆیان کێشا بە باڵەخانە بازرگانیەکانی وورد ترەید سەنتر لە نیۆیۆرک.

نێزیک بە 3000 کەس لەو کردەوە تیروریستیەدا کوژران. خەسارێکی سەدان ملیارد دولاری بە دواە بوو و ئاسەوارێکی روحی قوڵی لە سەر خەڵکی ئامریکا و جیهان بە جێهێشت.

ئەو دوکەڵە رەشەی لە باڵەخانە تەقێنراوەکانی ووردترەید سەنتەر لە واشینگتون بەرز بویەوە سەرەتا چووە چاوی خەڵکی ئەفغانستان و دواتر عێراق و بە گشتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستا.

چۆن بوو کە لە ناوخوی ئامریکا چوار فڕۆکەی نەفەر هەڵگر رفێندران، ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کرد چۆن توانیان بچنە ناو فرۆکەخانەکان و لەو هەموو کونتروڵی باڵەفڕگەیەوە دەرباز بن و دواتر بچنە ناو فرۆکەکان؟
چۆن بوو لە ماوەی نێزیک بە دوو کاتژمێر دا بە ئاسمانەوە بوون و دواتر خۆیان کێشا بە بەرزترین باڵەخانەی بازرگانیدا؟

ئەمانە پرسیارە سەرەتایەکانن بەڵام دەیان پرسیاری بێ وەڵامی دیکە هەن و لەوە ناچی هیچکات وەڵامەکانیان ئاشکرا ببێت.

دوای تەتقینەوەی وورد ترەید سەنتر سەرۆکی ئەو کاتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا شەڕی دژ بە تێررو راگەیاند و خێرا ناوەندە سیخوڕیەکانی ئامریکا رایانگەیاند کە ئەوە کاری گروپی تێروریستی ئەلقاعیدە بووە و ئوسامە بن لادن لە پشت ئەو کردەوەەویە.

ئۆسامە بن لادین سەرمایەدارێکی خەڵکی سعودیە بوو کە بۆ جیهاد چووبووە ئەفغانستان.

ساڵی 1996 گروپی تالیبان بە فەرماندەری مەلا عومەر دەستیان بەسەر ئەفغانستان دا گرت و یەکێک لە دەسەڵاتە ڕەشەکانی مێژووی ئەو وەڵاتەیان پێادە کرد.

جورج بوش سەروکی ئەو کاتەی ئامریکا خێرا بڕیاری ناردنی هیزیدا بۆ هێڕش کردنە سەر دەسەڵاتی تالیبان لە ئەفغانستان و دوای ماوەیەکی کورت لەگەڵ هێزە ئەفغانیەکان کە لە لایەن تالیبانەوە شکەستیان خوارد بوو، هێرشیان کردە سەر شار و ناوەندەکانی بن کونتروڵی حکومەتی تالیبان و تێکێان شکاندن.

ئوسامە بن لادن و مەلا عومەر لە چیا و بەشیک لە ناوچەکانی ئەفغانستان دا مانەوە و درێژەیان بە چالاکیەکانیان دا. سەرئەنجام 10 ،مارسی 2011 ئوسامە بن لادن لە پاکستان لە لایەن تیمێکی تایبەتی هێزە ئامریکایەکانەوە کوژرا.
لە 23ی ئاپری 2013 هەواڵی مردنی مەلا عومەریش بڵاو بویەوە.

گروپی تالیبان هەتا ئیستاش ماوە و لە ئەفغانستان دا جارێکیتر هێزی گرتوە و چەندین ناچەی لە بن کونتروڵ دایە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەگەل نوینەرایەتی ئامریکا لە وەڵاتی قەتەر لە دان و ساندن دان بۆ پێکهێنانی ئاشتی بەڵام دوای کوژرانی سەربازێکی ئامریکایی ترەمپ گوتوبێژ لە گەڵ تالیبانی ڕاوەستاند.

لە 2001 بەملاوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستت لە ئاگردایە، تالیبان و ئەلقاعیدە هێشتا هەروا چالاکن، داعەش و بوکو حەرام، حوسی و حەشدی شەعبی، وەهابیون،ئەبوسەیاف و ئەلشەبابیش سەریان هەڵداوە. ئەمە بێجگە لە حیزبوڵا و حەماس.

هەموو گروپە ئیسلامیەکان بە ناوی جیهاد و پاراستنی بڕیارەکانی ئەڵڵاوە خەڵکی هەژار رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردەبڕن و کۆمەڵکوژی پێک دێنن و هێزە خاوەن دەسەڵاتەکانیش موشەک و چەک و کەرەستی نویی سەربازی خۆیان بەسەر خەڵکی بەڵا لێدراوی گیرخواردوی گروپە توند ئاژاوکانا تاقی دەکەنەووە.