ئاریەن

سوید، چل و چوار هەزار منداڵ لە ژێر هێڵی هەژاری دا ئەژین

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندی ئامار و بەدواداچونی بواری کۆمەڵایەتی سوید، نێزیک بە ٤٤ هەزار منداڵ لەو وەڵاتەدا لە ژێر هێلی هەژاری دا ئەژین.

رۆژنامەی ئافتۆنبلادێتی سویدی لە بابەتێکدا نوسیویە کە چل و چۆار هەزار منداڵ لەو وەڵاتەدا روبەڕوی هێلی هەژاری بونەتەوە، بەو پیەیی کە دایک وباوکی ئەو منداڵانە داهاتێکی ئەتویان نیە بتوانن پێویستی رۆژانەی منداڵەکانیان دابین بکەن.

ئافتونبلادێت بە پشت بەستن بە لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندی بەدواداچونی پرسە کۆمەڵایەتیەکانی سوید دا نوسیویە کە ئەو چل و چۆار هەزار منداڵ ناتوانن بە گوێرەی پێویست جل و بەرگ بکڕن، بچنە ئەو شۆێنانەی تایبەتە بە یاریکردنی منداڵان، لە کاتی ئازادا بچنە سینەما و شوێنەکانیتر و هەروەها بیمە بکرێن.

لە لێکوڵینەوەکەدا هاوتەکە زۆربەی ئەو منداڵانە لانیکەم دایک یان باوکیان بە ئەسڵ سویدی نین.
هەروەها بەشیک لەو منداڵان لەگەل دایک یان باوکێکی سەڵتا ئەژین.

سەرەنج راکێش ئەوەیە کە زوربەی ئەو منداڵانەی هێڵی هەژاری دەیانگرێتەوە کە دەکاتە ٧٥ لەسەد بە ئەسڵ سویدی نین و لە سەدا سییان نەبونەتە هەژدە ساڵ.

یەکێک لە هۆکارەکانی هەژاری لەو بنەماڵانەی منداڵیان هەیە نەبونی هەلی کارە و بەشێکیتریان ئەو بنەماڵانە دەگرێتەوە کە دایک و باوکەکانیان کاری سابیتیان نیە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە رێژەی هەژاری لە سوید دا زیادی کردوە و ئەوەش کۆمەڵیک کێشەی سەرەکی لەگەل خۆیا هێناەوەتە ئاراوە.

لە ماوەی رابوردو دا بڵاومان کردەوە کە توند و تیژی لە وەڵاتی سویدا پەرەی گرتوە و هەموو حیزبەکانی ئەم وەڵاتە یەکیان گرتوە کە پێش بەو رەوتە مەترسیدارە بگرن.

هەژاری یەکێک لە سەرچاوەکانی پەرەگرتنی توند تیژیە و ئەوەش ئیستا لە وەڵاتی سوید دا بە وردی دەردەکەوێ.
ساڵی 2015 سەپۆلێک پەنابەر رویان لە ئەوروپا کرد و وەڵاتی سویدیش یەکێک لە وەڵاتانی سکاندیناڤیا بو کە توشی شوکی پەنابەری بویەوە.

لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨ لە وەڵاتی سوید هیچ حیزبێک زورینەی دەنگی نەهێنایەوە و ژمارەی دەنگەکانی حیزبی راستڕەوی دژە پەنابەر بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو زیادی کرد و ئەوەش پێکهێنانی حکومەتی لە ناوبەری بەرەی میانە و چەپ دا دروست کرد.

ئیستە وەڵاتی سوید حکومەتی زورینەی نیە و هەموو حیزبەکان بە شێوەیەک لە شێوەکان بەشدارن لە دەسەڵات دا ئەوەش وایکردوە کە زۆربەی بڕیارە گرینگەکان لەم وەڵاتەدا نەدرێن و بە کورتیەکەی دەسەڵات لە کێشەدایە و ئەوەش کاریگەری نیگاتیڤی لەسەر کۆمەڵگا داناوە.

وەڵاتی سوید یەکێک لە وەڵاتانی پێشکەوتوی دونیا لە بواری پیشەسازی و دیموکراتیەوەیە بەڵام بە گوێرەی ئەو رەوتەی لە ئارادایە خەریکە بواری ئاسایشی کومەڵاتی تێک دەچی و هەژاری و توند و تیژی و هەروەها پەرەگرتنی ئەقڵی راستڕەوی نژادپەرەست هەموو دەسکەوتە کۆمەڵایتی وسیایەکانی ئەم وەلاتەیان خستوەتە ژێر پردسیار و دیار نیە داهاتوی دەسەڵات و بەڕیوەبەری بەرەو کام لا دەڕوا چونکە لە مانگی ٩ی ٢٠٢٠ دا هەڵبژاردنی پارلەمانی بەڕیوە دەچێ.