ئاریەن

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەک لە عەفرین ڕفێندرا

چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەری تورکیە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکیان لە عەفرین ڕفاند.

سوپای داگیرکەری تورکیە و چەتەکانی دکتۆرێکیان بە ناوی “سابیر حەنان” تەمەن ٧٥ ساڵان کە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جیهانە لە عەفرین ڕفاندووە و تا ئەم کاتە چارەنووسی نادیارە.

ئەوە لە کاتێکدایە سوپای داگیرکەری تورکیە و چەتەکانی ٥ ڕۆژپێش ئیستایش هاوڵاتییەکی دیکەیان بەناوی “حەمودا حەسەن حەنیف” ڕفاند و دواتر لەژێر ئەشکەنجە کوشتیان. دوێنێ تەرمی ئەو هاوڵاتیە لەلایەن کەسوکار و بنەماڵەکەیەوە بەخاکسپێردرا.

لەم مانگەدا نزیکەی ٥٠ هاووڵاتی عەفرین لە لایەن چەتەکانەوە رفێندراون.