ئاریەن

ئامەد شاهۆ: یەكگرتویی كلیلی دەرکردنی داگیركەرانە

ئەندامی مەجلیسی پژاک ئامەد شاهۆ میوانی ئەم هەفتەیەی بەرنامەی هێڵی سێهەمی تەلەڤیزیۆنەکەمان بوو. تەوەرەی سەرەکی بەرنامەکە سیاسەتەكانی سوپای پاسداران لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دانوستاندان نێوان رژیمی ئێران و بەشێك لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی كوردستان و هەروەها چارەسەری کێشەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو.

لە سەرەتای بەرنامەکەدا ئامەد شاهۆ رایگەیاند: ڕژێمی داگیركاری ئێران لە هێزی گەلی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان و بونیادنانی كوردستانێكی ئازاد و ئێرانێكی دیموكراتیک دەترسێ. رژیمی داگیرکەری ئیران چونکە ترسی لە ئیرادە، هێز و ئاڵترناتیڤی گەلە هەوڵدەدات رۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر میلیاتریزە بکات.

ئامەد شاهۆ سەبارەت بە هەوڵەکانی رژیمی ئێران بۆ دووبەرەکی نانەوە لە نێوان لایەنە سیاسییەكان و گەلی رۆژهەڵاتی كوردستانە رایگەیاند: لە لایەكەوە گرتن و ئەشكەنجەكردنی چالاكانی مەدەنی و سیاسی بەردەوامە و لە لایەكی دیكەشەوە رژیم بە بەڕێوەبردنی كۆنگرە و كونفرانسی جیاواز لە ژێر ناوی ڕێزگرتن لە ناودارانی كورد و كوژراوانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق سیاسەتی چەواشەكارانەی خۆی بەڕێوە دەبات هەر وەها هێرش دەکاتە سەر گەریلاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.

لە درێژەی بەرنامەکەدا ئامەد شاهۆ ڕایگەیاند: ڕژێمی داگیركەری ئێران باس لە پیلان و بەرنامە بۆ ئاوادانکردنەوە و خزمەتگوزاری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكات، ئەمە لە كاتێكدایە هێشتا لێقەوماوانی كارەساتی بوومەلەرزە و لافاوەكان لە كرماشان و شوێنەكانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆخێكی نالەباردا دەژین و ڕژیمی ئێران هیچ بەدوا داچوونێک بۆ ژیانی لێقەوماوان ناکات.

ئامەد شاهۆ ئاماژەی بە وتووێژی نێوان ژمارەیەک لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ڕژێمی ئێران دا و وتی: ڕژێمی داگیركاری ئێران هاوكات لەگەڵ ئەوەی كە لە كوردستان میلیتاریزەكردن و سیاسەتی داگیركەری پەرە پێ دەدات، لە نورویژیش باس لە چارەسەریی ئاشتیانەی پرسی كورد دەكات،بە لە بەرچاوگرتنی ئەزمون و خوێندنەوەی مێژوویی بۆ سیاسەتەكانی ڕژێمی داگیركاریی ئێران ئاشكرا و ڕوونە كە بەردەوام ئێران قڕكردن و لە ناو بردن، وەک چارەسەری كێشەی كورد بینیوە و هەوڵی بۆ داوە، پێویستە لە هەر دانوستاندنێكدا ئەو زێهنییت و سیاسەتەی رژێمی ئێران لە بەر چاو بگیردرێت.

لە وڵامی ئەوەی کە ئایا پژاك بۆ ئەو چاوپێكەوتنانە بانگهێشت كراوە شاهۆ وتی: لە كۆتایدا ئامەد شاهۆ دامەزراندنی ناوەندێكی نەتەویی دیموكراتیک كە جیا لە پارتەكان هەموو چین و توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگە لە خۆی بگرێت بە پێویست دەزانێت و رایگەیاند ئەو ناوەندە لە ئێستادا دەتوانێت بۆ چارەسەری كێشەكان یارمەتیدەر بێت. بێگومان پێویستیی هەرچی زیاتر بە پتەوتركردنی پەیوەندی نێوان گەل و پارتە سیاسییەكان هەیە. ئێمەش وەكو پژاك لەم چوارچێوەیەدا لە خەباتێكی بێوچان داین و بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێك ئامادە و خاوەن پلان و بەرنامەین.