ئاریەن

لە زیندانی سەراوان زیندانییەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

لە زیندانی سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلوجستان زیندانیەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێێ هەواڵێکی چالاکانی بەلوج، دوێنێ ١٣ی گەلاوێژ، لە زیندانی سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلوجستان زیندانیەک بەناوی ڕحیم حسێن پور، بەهۆی ئەو فشارەی لەسەر زیندانیان هەیە توشی گوشاری دەرونی بوە و شادەماری خۆی بڕیوە و کۆتای بەژیانی خۆی خۆی هێناوە.


ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوەدەکات، ڕحیم حسێن پور، ماوەیەکی زۆرە لە نێو زینداندا بەهۆی ئەو فشارە دەرونیانەی کراوەتەسەری بەرپرسانی ئەوزیندانەش لەدرێژەی ئەوسیاسەتەی هەیانە ڕێگریان لە وەرگرتنی چارەسەری لە نەخۆشخانە کراوە و لەهەموو چارەسەریەک بێبەش کراوە و لەپەرچە کرداردا کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها بەپێی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی هەینی ١١ی گەلاوێژ، لە شاری سەقز ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەنجێک بەناوی عەباس فتوحی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەو سەرجاوەیە ڕاشیگەیاندوە، ئەو گەنجە کوردە بەهۆی بێکاری و هەژاری خۆکوژی ئەنجام داوە.
کۆمەڵوی مافی مرۆڤی کوردستان، ئاماژەی بەوەشداوە لە سەرەتای ئەم ساڵی زایینیەوە تائێستا ٥٥ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە کەلەو ژمارەیەش ٣٠ کەسیان ژنن.


ڕژێمی ئێران بەسیستەماتیک لە چوارچێوەی سیاسەتی دژاکوردانەی دا پەرە بە بێکاری، هەژاری و پشتگوێخستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات.