ئاریەن

شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس

شاعیری ناوداری کورد و کوردیزانی خاوەن خامەی هەراوی کوردستان شیرکۆ بێکەس شەش ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی ٤ی ئاگوستی ٢٠١٣ دواین هەناسەکانی ژیانی کێشا و ماڵئاوای لە ژیان بە هەموو ژانەکانیەوە کرد.

شاعیر، نوسەر، کوردیزان و تێکۆشەری خەباتی ئازادیخوازی گەلی کورد شیرکۆ بێکەس لە رۆژی ٢ی مەی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی لە دایک بو.هەر لە هەڕەتی لاویدا بە نوسینی کۆمەڵیک هونراوەی پڕ لە ناوەرۆک و بەرز بو بە جێگەی سەرەنجی ئەدەبدۆستانی گەلەکەی و ناوی کەوتە ناوان.

شیرکۆ بێکەس وەک لاوێکی خاوەن بیر و بەرپرسیارەتی تێکەڵ بە رەوتی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلەکەی بوو و هاوکات هەستی بەرزی شاعیرانەی خۆی تەرخان کرد بۆ هونینەوەی ژیان و بەرخوەدانی گەلەکەی و لە هەموو بۆنە و بۆ هەموو روداێک هەڵوسیتە هۆنراوەیەکی ئەهۆنیەوە.
لە باسی نیشتمان، جوانی، سروشت، بەرخوەدان، شەهیدان، ئەنفال و کارەساتە مێژوویەکانا خاوەن خوڵقاندنی دەقی ئەدەبیە. کاتێک باسی روداوە میژوویەکان ئەکات وشە ئەبێتە خەیاڵ و وەک پەپولە ئەدا لە شەقەی باڵ و ئەفڕی چڵ بە چڵ و یاڵ بە یاڵ.کاتێک باسی شەهید ئەکات چرکە ئەبێ بە ساڵ و ساڵ ئەبێ بە سەدە و پێدەشت ئەبێ بە لوتکە و لوتکە وەک شوڕە بی سەری خۆی لەبەردەم گەورەیی شەهیدان دا نەوی ئەکات.


شێرکۆ بێکەس تەنیا شاعیر نەبوو، مێژوو خۆێنیکی باش بو، لە قوڵایی مێژوو دا وەک بە دوای هەموو جوڵەیەکی ون بودا وێڵ بێت هەناسەی لە سینگی زانین دا رادەگرت و ئەوجا لە نوسینێکی ئەنوسی کە قەت لە گوێلێگرتنی ماندوو نەبی ئەگەر سەد جاریش بیبیسی.


شێرکۆ بێکەس روبارێک بو کە سەرچاوەکەی سلێمانی، ڕیڕەوەکەی جزیر و بۆتان و چۆمی داکشانی رۆژهەڵات بو و دەشتی قامشلوی ئاودێر ئەکرد.


شیرکۆ جاریک ئەبو بە بوکەڵەی پاشماوەی منداڵیکی ئەنفالەکان و جارێک ئەبو بە هەناسەی قوربانیەکی هەڵبجە و ئەوجا ئەبوو بە لۆکەی سەرچاوی ئوجەلان و دواتر ئەبوو بە ملوانکەی شیرینی کوردان.


شێرکۆ بێکەس کاتێک ١٧ ساڵان بو یەکەم شیعری بڵاو کرایەوە و لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا پەرتوکی هونراوەکانی لە چاپ درا بە ناوی تریفەی هەڵبەست. و ساڵی ١٩٨٨ خەڵاتی توخولسکی لە وەڵاتی سوید پێشکێش کرا.


شیرکۆ بێکەس خۆازیاری کوردستانێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی یەکسان بو، یەکەم کەس بو دژی گەندەڵی وازی لە وەزارەتی روشنبیری هێنا و نەکەوتە بن کاریگەری پۆست و پارە و دەسەڵاتەوە.خۆی بە بەرپرس ئەزانی بەرانبەر بە نەتەوەکەی و بەرانبەر بەگەلانی زوڵملێکراو. بە کراوەیی دژی نادادپەروەری قسەی ئەکرد و تەنانەت یەکێک لە رەخنەگرە جیدیەکانی دەسەلاتی کوردیش بو.


شیرکۆ بێکەس کە ئیتر ببو بە کەسی هەمو ئەدەبدوستان، شوڕشگێران و مروڤە خاوەن بیر و هزرە ئازادیخوازانەکان لە تەمەنی ٧3 ساڵێ و لە رۆژی ٤ی ئاگوستی ٢٠١٣ لە وەڵاتی سوید بە نەخوشی شێرپەنجە کۆچی دوای کرد.