ئاریەن

ئەمڕۆ ٥١مین ساڵرۆژی شوڕشگێری ڕۆژهەڵاتی کوردستان سمایل شەریفزادەیە

پەنجا و یەکساڵ بەسەر بەرخوەدانی کەم وێنەی شوڕشگێری رۆژهەڵاتی کوردستان سمایل شەریفزادە و هەڤاڵەکانی تێپەڕی. 2مەی ساڵی 1968رۆژی بەرەنگار بونەوەی ئیرادەی ئازادیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، سمایل شەریفزادە و هەڤاڵەکانی لە شەڕیکی مێژوویدا لە دەڤەری بانە گیانیان بەخت کرد.

سمایل شەریفزادە ساڵی 1942 لە شاری مەهاباد چاوی بە ژیان پشکوت. دوای ئەوەی خۆێندنی دەسپێکرد لە هەموو قوناخەکانی قوتابخانە و دواتر زانکۆ دا خۆێندکارێکی زیرەک و لێهاتو بو.

بۆ درێژەدان بە خۆێندن چووە شاری تاران و لە زانستگەی فەننی درێژەی بە خۆێندن دا. لە تارانا لەگەل گروپە چەپ و مارکسیستەکانا ئاشنایی پەیدا کرد و دەستیکردە خۆێندنەوەی کتێبە سیاسیەکان. لە بەردەوامی لێگەڕینەکانیا کۆمەڵیک پرسیار لە مێشکیدا سەری هەڵدا و ئەوجا پرسی هۆیەت بو بە یەکیک لەو بابەتانە کە سەرنجی سمایل سەڕیفزادەی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و ئەوجا دەستیکردە خۆێندەوەی مێژووی نەتەوەکەی و بو بە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان.

ساڵی 1362 دەزگای ئەمنیەتی رژیمی پاشایەتی ناسراو بە ساواک لە پلانێکی بەرفراواندا دەیان چالاکی سیاسی لە حیزبەکانی ئێرانی و لە ناویاندا حیزبی دیموکرتی کوردستان دەستگیر کرد. سمایل شەریفزادە خۆی پاراست و ڕیگای باشوری کوردستانی گرتەبەر.

سمایل سەریفزادە لە باشوری کوردستانا لەگەڵ کۆمەڵیک کێشەی سیاسی نێوان باڵەکانی حیزبی دیموکرات بەرەو ڕوو بوو بەڵام خاوەن بڕیاری تایبەت بە خۆی بوو و لەگەل سولەیمان موعینی و هەڤالەکانیدا بڕیاریان دا کە کومیتەتی شوڕشگێڕی حیزبی دیموکراتی کوردستان دامەزرێنن و بەرەنگاری ڕژیمی پاشایەتی ببنەوە.

دوای خۆ ئامادەکردن لەگەل گروپێک لە هەڤاڵانیدا گەڕانەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە گوند وچیاکانی کوردستانا تێکەڵ بە کۆمەڵگا بوون.

سمایل شەریفزادە بەر لە گەڕانەوەی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ هەڤاڵیکی نێزیکی دەنوسی کە لەبەر ئەوەی رەوشی باشوری کوردستان بۆ مانەوە نابێ بڕیاری داوە بگەڕیتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان.

شایانی باسە کاتێک شوڕشی باشوری کوردستان لە ساڵی 1961ەوە دەتسیپێکرد شوڕشگێرانی ڕۆژهەڵات ڕویان لەو بەشەی وەڵات کرد و بونە پاڵپشتێکی باشی ئەو شوڕشە، بەڵام دواتر دەزگای ئەمنیەتی ڕژیمی پاشایەتی ئێران بە ناوی ساواک کاریگەریان کردە سەر مستەفا بارزانی وەک تاقە بڕیاردەری شوڕشی باشور و ئەوەش بۆ شوڕشگێرانی رۆژهەڵاتی گران تەواو بو و چەندین کەسیان لێ تیڕاور کراکە یەکێکیان سولەیمان موعینی هاوبیر و پاڵپشتی سمایل شەریفزادە و هەڤاڵەکانی بو.
ساڵی 1968 سمایل شەریفرزادە و هەڤاڵەکانی دەگەڕینەوە باشوری کوردستان و لە لایەن خەڵکەوە پێشوازیەکی گەرمیان لێدەکری و پەنایان ئەدەن و هاوکاریان ئەکەن.

لە لایەک بارزانی گوشاری خستبونە سەر سمایل شەریفزادە کە بگەڕینەوە باشوری کوردستان چونکە ڕژیمی داگیرکەری پاشایەتی داوایان لە بارزانی دەکرد و لە لایەکیترەوە دەزگای سیخوڕی ڕژیمی پاشایەتی لە رێگەی چەندین سیخوری ناوچەکەوە هەوڵی لەداوخستنیانی ئەدا.

ڕۆژی 2ی مەی 1968 ژاندارمەکانی ڕێژیمی پاشایەتی بە هاوکاری بەکرێگیراوێکی کورد بە ناوی حاجی شەریف خەڵکی میرەدێی سەقز لە نزیک گوندی “دارێنە” لە ناوچەی بانە سمایل شەریفزادە و 5 هەڤاڵیان گەمارۆ دا و دوای شەڕێکی 6 سەعاتە 4 کەسیان بە ناوەکانی سمایلی شەریفزادە، میرزا محەمەدی شادمانی، حوسێنی ڕەحمان ڕابی و عەلی عەوڵا کۆڵی گیانیان بەخت کرد، تەرمی سمایل شەریفزادە نەدرایەوە بنەماڵەکەی، بەڵکوو بە نهێنی لە گۆڕستانی “کوچکە ڕەش”ی شاری سنە نێژرا.