ئاریەن

ژمارەیکی دیکە کرێکار لە سنە بێ کار کران

بەهوی قەێرانی ئابۆری،کارگەی بەرهەم هێنانی شێر-ی پاک ئارا لە سنە ژمارەیەک لە کرێکارەکانی بێ کار کردووە.

بە پێ ڕاپۆرتی چالاکانی کرێکاری لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، کارگەی شیری “پاك ئارای” له‌ شارۆچكه‌ی پیشەیی ژمارە یەکی سنە سه‌نعه‌تی ژماره‌ی یه‌كی سنه‌، به‌هۆی گرانبوونی شیر و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی فڕۆش، به‌ شێوه‌ی نیوه‌ چالاك ده‌رهاتووه‌ و ژمارەیک لە کرێکارەکانی بێ کار بوون.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ١٢٠ كرێكاری ئەو کارگەیە دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ به‌ شێوه‌ی كوتوپڕ،لە لایەن خاوەن کارەکەوە ناردراونه‌ته‌وه‌ بۆ مالەوە

گران بوونی دانه‌وێڵه‌، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌زینی توانانی كڕینی خه‌ڵك له‌ هۆكاری ڕكوودی ئه‌م کارگەیە ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگەکە‌ به‌ڵێنی داوه‌ كه بە زووترین کات کارەکانیان دەستپێ دەکەنەوە.بەلام لە ئیستادا
بە هۆی قەیرانی ئابووریەوە توانای پێدانی موچەی ئەو کرێکارانەیان نیە.