لە شاری بریمەنی ئەڵمانیاو شاری تۆرێنتۆی ئیتاڵیا کوردستانیان بۆ زەکی شەنگالی ڕژانە سەر شەقامەکان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان لەسەر شەنگال شەرمەزار کرا.
چالاکییەکان لە زۆربەری شارەکانی وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە ، بە مەبەستی شەرمەزارکردنی شەهید کردنی زەکی شەنگالی کوردستانیان و دۆستانیان دوێنێ لە شاری تۆرێنتۆی وڵاتی ئیتاڵیا گردبوونەوە هێرشی سەر شەنگالیان پرۆتەستۆ کرد .
هەر دوێنێ لە شاری بریمەن کوردستانیان بە ڕێپێوان خۆیان گەیاندە بەردەم پەرلەمانی ئەو ئەیالەتە و لەوێش میتینگێکیان ساز کرد.
هاوڵاتییانی بەشداربوو جەختییان لەوەکردەوە کە دەوڵەتی تورکیا چەندین ساڵە لە ژێر چەتری هاوپەیمانیی ناتۆ دا بە مەبەستی سڕینەوە و پاکتاوکردنی کورد هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد.
هەروەها لە گردبوونەوەکەدا راگەیەندرا کە ، دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت خۆی لەبەردەم تێکچوونی داعش دا ڕابگرێت ، لەبەرئەوە هێرشی کردە سەر شەنگال.
چالاکوانان دەستنیشانیان کرد ، ئەو هێرشە لەدژی هەموو پێکهاتە و دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان ئەنجام دراوە.
پاشان چالاکییەکە بە وتنەوەی چەندین دروشم کۆتایی هات.