ئاریەن

كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی لە ئێران کێشایەوە

لە چوار چێوەی گەمارۆەکانی سەر ئێران کۆمپانیانی تۆتاڵی فەرەسنی چالاکیەکانی لە ئێران ڕاگرت.

بە پێ ڕاگەیاندنە ئێرانیەکان، وەزیری نەوتی ئێران بیژەن زەنگەنە راێگەیاندوە،كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی لە گرێبەستی پەرەپێدانی قۆناخی یانزەھەمینی كێڵگەی پارسی باشوری گاز كه‌ ھاوبەشە لەگەڵ قەتەر، كشایه‌وه‌ و پێویستە دەستبەجێ جێگرەوەیەك بدۆزنەوە.

وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت؛ دوو مانگ لەمەوبەر تۆتال ئاماژەی بەوەدابوو كە لەو گرێبەستەدا دەكشێتەوە، كە بە گەورەترین گرێبەست دادەنرێت، بەڵام ئێستا بەشێوەیەكی فەرمی كشانەوەی خۆی راگەیاند، ھەر بۆیە كار لەسەر ئەوە دەكرێت كۆمپانیایەكی دیكە بخرێتە شوێنی بۆ ئەوەی پەكیان نەكەوێت.

ئەمە لە كاتێكدایە ھاوینی ساڵی رابردوو گرێبەستێك بە بەھای 4 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار لە نێوان ئێران و كۆنسۆرتیۆمی نێودەوڵەتی سەر بە كۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی واژۆكرا بۆ ئەوەی قۆناخی یانزەھەمینی كێلگەی بارس پەرەپێبدەن.

سزا ئابوریەکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لە ناوەراستی مانگی ڕابردوو جێ بە جێ کران و لەو چوار چێوەیەدا تا ئیستا چەندین کۆمپانیای گەورە لە ئاستی جییهان لە ئێران چالاکیەکانیان لە ئێران ڕاگرتووە.

بریارە لە ١٣مانگی خەزڵوەری ئەمساڵیشدا گەماروە کرێنی نەوتی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە جێ بە جێ بکرێت و ئەمر

جێ وەبیر هێنانەوەیە کە مانگی مەی ئەمسال دۆناڵد ترامپ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند و سزاكانی سه‌ر تارانى گه‌ڕانده‌وه‌، نێوانی تاران و واشنتن رۆژبه‌ڕۆژ گرژی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و رۆژانه‌ به‌رپرسانی هه‌ردوولا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن.

شایانی باسە کە لە ماوەی ڕابردوودا دۆناڵد ترامپ ئامادەی خۆی بۆ گفتگگۆ کردن لە گەل کاربەدەستانی تاران دەربری بە مەبەستی رێککەوتنی نۆی دەربارەی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکیەکانی ئێران.

ئێران ئەو پێشنیارەی ترامپ رەت دەکاتەوە و دەلێت:لە ژێر گوشاردا گفتگۆ ناکەین و بەرپرسانی سیاسی ئێران و فەرماندەکانی سوپای پاسداران هەڕەشەی ئەوە دەکەن کە ولامی هەڕەشەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەدەنەوە.

دوینی جارێکی دیکە دونالد ترامپ دووپاتی کردەوە کە ئامادەیە لە گەڵ ئێران گفتگۆ بکات بەلام ئەگەریش تاران ئامادە نەبێت بۆ ئەو گرینگ نیە.